خالد وه‌لى عه‌لى
پوخته
پوختهخزمهتگوزاری خۆشگوزه‌رانى، وه‌ک یه‌کێک له ڕه‌گه‌زه سهرهکێکانى ئاسوده‌یى, ڕۆڵى گرنگى ...
زیاتر بخوێنەوە
پوختهخزمهتگوزاری خۆشگوزه‌رانى، وه‌ک یه‌کێک له ڕه‌گه‌زه سهرهکێکانى ئاسوده‌یى, ڕۆڵى گرنگى هه‌یه‌له خزمه‌تکردن به دانیشتوانى شار, چونکه هۆکارێکه بۆ حه‌وانه‌وه‌و ئارامى به‌خشین به ده‌روونى مرۆڤ, له‌سۆنگه‌ی گرنگیى ئه‌م بابه‌ته‌وه هه‌وڵماندا له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، کار له سه‌ر دابه‌شبوون و ئاستى خزمهتگوزاریىخۆشگوزهرانى له شارى که‌لاردا، بکه‌ین .شارى که‌لار ده‌که‌وێته نیوان هه‌ردوو بازنه‌ى پانى ( 16 39 34 - 08 36 34)ى باکوورىگۆى زهوىو نێوان دوو هێڵى درێژیى ( 50 21 45 - 12 17 45) ى ڕۆژهه‌ڵات، به‌ڕووبه‌رى(17,1) کم2ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی شێوازى دابه‌شبوونى خزمه‌تگوزارییه‌کانى خۆشگوزه‌رانییه، لهگهڕهکهکانى شارى که‌لاردا، هه‌روه‌ها ئاست و تواناى له‌خۆگرتنى سه‌ردانکه‌ران و دۆزینه‌وه‌ى بڕىکورتهێنانى ئه‌و خزمه‌تگوزاریه خۆشگوزهرانیانهى ئێستا به‌رده‌سته، ئه‌وه‌شى پێویسته له ئیستادا له شارىکهلاردا هه‌بێت، به‌پێى پێوه‌ره ستانداره‌کانى عیراق، له ئه‌نجامدا ده‌ستکه‌وتنى کۆمه‌ڵێک ده‌رئه‌نجام و پێشنیاز،بۆ چاره‌سه‌رکردنى گونجاو بۆ په‌رپێدانى ئه‌م که‌رته.