عمر احمد عزیز؛ هێمن صلاح ا‌لدین رمچان
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (لهڕێزمانیکهوتنى هه‌ندێک له مۆرفیمه ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که (لهڕێزمانیکهوتنى هه‌ندێک له مۆرفیمه ناسه‌ربه‌خۆ سینتاکسییه‌کانى زمانى کوردى)یه،توێژینه‌وه‌که له دو به‌ش پێکدێت،به‌شى یه‌که‌م هه‌ندێک بنه‌ماى تیورییه و به‌شى دووه‌م باس له‌و مۆرفیمانه کراوه که له‌ڕێزمانی ده‌که‌ون. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، که ده‌ڵێت: ئایا مۆرفیمه سینتاکسییه‌کان دێنه ئاستى مۆرفۆلۆژییه‌وه و ده‌بنه مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى؟ یان هیچ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان مۆرفیمى مۆفۆلۆژى و سینتاکسیدا نییه، ئامانجى توێژینه‌وه‌که ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و مۆرفیمه سینتاکسییانهیه، که ده‌بنه مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى و به‌شدارده‌بن له ههڵگواستنى وشه‌ى نوێ و ده‌وڵه‌مه‌ندکردنى فه‌رهه‌نگى زمانى کوردى. گرنگى توێژینه‌وه‌که له‌وه‌دا خۆى ده‌بینێته‌وه، له زمانى کوردی‌دا بۆچوونى باو ئه‌وه‌یه، مۆرفیمه مۆرفۆلۆژییه‌کان سه‌ربه‌خۆن و له ئاستى مۆرفۆلۆژیدا بهبهرههمن و هۆکارى دروستکردنى وشه‌ى نوێن، به‌ڵام ئه‌م توێژینه‌وه‌یه پێى وایه، به‌به‌رهه‌مى مۆرفۆلۆژى و وشه‌دروستکردن، سه‌ره‌تا له سینتاکسدا بووه، به‌ڵام به هۆى زۆر به‌کارهێنانی ئه‌و دروسته سینتاکسییانهى، که مۆرفیمه سینتاکسییه‌کانى تێدا بووه، ئه‌م مۆرفیمانه بون به مۆرفیمى مۆرفۆلۆژى. له توێژینه‌وه‌که‌دا ڕێبازى پهسنیى شیکاریى په‌یره‌وکراوه، که‌ره‌سته و سنورى توێژینه‌وه‌که زمانى کوردى، دیالێکتى بهشهدیالێکتى سلێمانى- بهستانداردبووه. –کرمانجى ناوه‌ڕاست