سامان عزالدین سعدون
پوخته
ته‌وه‌رى دووه‌مدا ,باسمان له‌پێگه‌ى شیعرى سیاسى له‌ناو ئه‌ده‌بى به‌ره‌نگاری کردووه , له سێیه‌م ...
Read More
ته‌وه‌رى دووه‌مدا ,باسمان له‌پێگه‌ى شیعرى سیاسى له‌ناو ئه‌ده‌بى به‌ره‌نگاری کردووه , له سێیه‌م ته‌وه‌ریشدا قۆناغه‌کانى شیعرى سیاسى کوردیمان ده‌ستنیشان کردووه ,له دوا ته‌وه‌ریشدا هه‌وڵمانداوه گرنگى و رۆڵى شیعرى سیاسى کوردى له گه‌شه‌کردنى بیرى نه‌ته‌وه‌یى کورددا روونبکه‌ینه‌وه . به‌شى دووه‌م که به ناونیشانى( شیعرى سیاسى و بیرى نه‌ته‌وه‌یى ) یه , له دوو ته‌وه‌ر پیک هاتووه : له یه‌که‌م ته‌وه‌ردا باسمان له شیعرى سیاسى کوردى پێش دامه‌زراندنى حکومه‌تى شێخ مه‌حمود کردووه روومان له‌و شیعرانه کردووه که میژووى نووسینیان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پیش حکومرانى شێخ محمود کاریگه‌ری ئه‌م جۆره شیعرانه‌مان له سه‌ر بیرى ناسیۆنالیزمى کوردى روونکردۆته‌وه .له ته‌وه‌رى دووه‌میشدا له دیدى شاعیرانى قۆناغه‌که‌وه ههولمَانداوه رێچکه‌ى شیعرى سیاسى کوردى له سه‌رده‌مى فه‌رمانره‌وایى مه‌لیک مه‌حموددا له سه‌ر جولانه‌وه‌ى سیاسى نه‌ته‌وه‌ى کورد به‌گشتى و حکومه‌تى شێخ محمود به تایبه‌تى روونبکه‌ینه‌وه . له کۆتایشدا به چرى ئه‌نجامى لیکۆڵینه‌وه‌که خراوه‌ته رو