امید رحیم شمس ا‌لدین
پوخته
ڕۆژنامه‌نووسیی کوردى له سه‌ره‌تاوه گۆڕه‌پانى یه‌که‌مى بڵاوکردنه‌وه‌ى تێکستى هونه‌ره‌کانى ...
زیاتر بخوێنەوە
ڕۆژنامه‌نووسیی کوردى له سه‌ره‌تاوه گۆڕه‌پانى یه‌که‌مى بڵاوکردنه‌وه‌ى تێکستى هونه‌ره‌کانى په‌خشانى کوردی بووه. گۆڤارى (ورێزا) وه‌کو به‌شێکى زنجیره‌ى نهبچڕاوى کاروانى ڕۆژنامه‌نووسیی کوردیی باشوورى کوردستان ده‌ستی باڵاى له بڵاوکردنه‌وه‌ى ئه‌ده‌ب و هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بیدا بووه له شارى خانه‌قى، که خاوه‌ن مێژوویه‌کى دێرینى پڕ له ڕووداو و گه‌نجینه‌یه‌کى ده‌وڵه‌مه‌نده له بواره جیاوازه‌کانى سیاسی و هونه‌رى و ڕ‌ۆشنبیرى و ئه‌ده‌بى و فۆلۆکلۆریدا. نه‌بوونى چاپخانه و باری سیاسیی ناوچه‌که هۆکارى بایه‌خدانه به ڕۆژنامه‌نووسی ، که تاکه ده‌رفه‌ته بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه هه‌مه‌ڕه‌نگه‌کانى بوارى ئه‌ده‌ب. ئه‌م لێکۆڵینه‌وه هه‌نگاوێکه بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بیى کوردى له ناوچه‌ى خانه‌قی و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌کانى گۆڤارى (ورێزا)دا. له ڕێگه‌یه‌وه تیشک ده‌خرێته سه‌ر ئاستى ئه‌ده‌بى و ڕ‌ۆشنبیرى و به‌رهه‌م و ئه‌دیب و نووسه‌رانى ناوچه‌که. په‌خشانیش به‌گشتى و هونه‌ره‌کانى په‌خشانى کوردى به تایبه‌ت، به‌شێکى شاراوه‌ى ئه‌ده‌بى ناوچه‌ى گه‌رمیان و گه‌رمه‌سێره، به هۆى ڕۆژنامه‌نووسیی کوردییه‌وه به شێوه‌یه‌کى فراوان بڵاوکراوه‌ته‌وه و ده‌ست بۆ هونه‌ره جۆراوجۆره‌کانى درێژکراوه، که پێویسته ئه‌و هونه‌رانه بخرێنه بوارى لێکۆڵینه‌وه‌ى ئه‌ده‌بییه‌وه و به‌رهه‌مه‌کان لێکبدرێنه‌وه و بخرێنه به‌رچاو و ئاستیان له ڕه‌وتى پێشکه‌وتنى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا پیشانبدرێ. بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌کان، ڕێبازى په‌سه‌نى شیکاریمان په‌یڕه‌وکردووه، له لایه‌که‌وه بۆ ناساندن و ده‌رخستنى که‌ره‌سته‌کان، له لایه‌کیتره‌وه بۆ شیکردنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنى بابه‌ته‌کان. که‌ره‌سته‌ى سه‌ره‌کی و سنوورى ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه سه‌رجه‌م ده‌قى په‌خشانى ئه‌ده‌بیی گۆڤارى (ورێزا)یه، که له شه‌ش ژماره‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه و پۆلێنکردنى هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بى و ده‌ستنیشانکردن و ده‌رخستنى ئاستی ئه‌ده‌بییان. لێکۆڵینه‌وه‌که له پێشه‌کى و دوو به‌ش پێکهاتووه. به‌شی یه‌که‌م دوو ته‌وه‌ره، ته‌وه‌رى یه‌که‌م بۆ ناساندنى گۆڤارى (ورێزا)یه. ته‌وه‌رى دووه‌م، لێکۆڵینه‌وه‌یه له چه‌مک و بنه‌ماکانى په‌خشان. به‌شى دووه‌م تایبه‌ته به هونه‌ره‌کانى په‌خشانى ئه‌ده‌بی له گۆڤاره‌که‌دا. له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌نجامه‌کان و لیستى سه‌رچاوه‌کانمان خستۆته‌ڕوو. گرفتى لێکۆڵینه‌وه‌که له‌وه‌دایه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌باره‌ى ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسیی کوردیی ده‌ڤه‌رى خانه‌قی له به‌رده‌ستدا نییه، چونکه تا ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کى ئه‌وتۆ بۆ ئه‌م دوولایه‌نه ته‌رخان نه‌کراوه سه‌ره‌ڕاى که‌مى ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى تایبه‌تن به په‌خشانى کوردى. بۆیه ئومێد ده‌که‌ین ئه‌م لێکۆڵینه‌وه که‌لێنێک له ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌نووسیی کوردی پڕبکاته‌وه