دیار فایه‌ق مةجید
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که‌ناونیشانی (جیاوازى له‌نێوان نوێکردنه‌وه و نوێگه‌رى له‌شیعری کوردی‌دا)یه، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که‌ناونیشانی (جیاوازى له‌نێوان نوێکردنه‌وه و نوێگه‌رى له‌شیعری کوردی‌دا)یه، هه‌وڵده‌دات له چوارچێوه‌ى چه‌مکه‌کانی شیعری نوێ‌دا هه‌ریه‌ک له زاراوه‌ى (نوێکردنه‌وه) و (نوێگه‌ری) له‌شیعری کوردی‌دا، به‌مه‌به‌ستى ده‌رخستنی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی هه‌ردوو زاراوه‌که له‌ره‌خنه‌ى ئه‌ده‌بی کوردی و ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بی ڕۆژئاواییدا بخاته به‌ر باس و لێکۆلێنه‌وه. له‌توێژینه‌وه‌که‌دا ڕێبازی شیکاریی ڕه‌خنه‌یی و هه‌ڵبژاردنی ده‌ق په‌یڕه‌وکراوه. پلانی توێژینه‌وه‌که له‌پێشه‌کی و ده‌روازه و دوو ته‌وه‌ر و ئه‌نجام پێکهاتووه: لهدهروازهدا باسی په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌ده‌ب و واقیع کراوه، له‌گه‌لأ تیشک خستنه‌سه‌ر مێژووى نوێکردنه‌وه‌ى شیعر. ته‌وه‌رى یه‌که‌م, له‌ژێر ناونیشانی (نوێکردنه‌وه له‌شیعری کوردی‌دا)یه و ته‌رخانکراوه بۆ تاوتوێکردنی چه‌مک و زاراوه‌ى نوێکردنه‌وه له‌شیعرى کوردی‌دا، به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌و ده‌قه شیعرییانه‌ى دهچنهخانهى نوێکردنه‌وه‌وه. ته‌وه‌ری دووه‌م، له‌ژێر ناونیشانی (نوێگه‌ری له شیعری کوردی‌دا)یه‌و تێیدا تیشک خراوه‌ته سه‌ر زاراوه و چه‌مکی نوێگه‌ری و گرفته‌کانى له‌شیعری کوردی‌دا. له‌کۆتاییدا ئه‌و ئه‌نجامانه‌مان خستووه‌ته‌ڕوو، که توێژینه‌وه‌که به‌ده‌ستی هێناون