احمد حمه مصطفى
پوخته
نوسین و توێژینه‌وه له‌باره‌ى چه‌مکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى هه‌میشه ...
زیاتر بخوێنەوە
نوسین و توێژینه‌وه له‌باره‌ى چه‌مکى کۆمه‌ڵگاى مه‌ده‌نى و ئاسته‌نگه‌کانى به‌رده‌مى هه‌میشه پاڵنه‌رى تایبه‌ت به‌خۆى هه‌یه ،به‌سه‌رنجدان له‌وه‌ى که لێره‌و له‌وێ وبه‌به‌رده‌وامی سیسته‌مه شمولى و تۆتالیتاریه‌کان خۆیان نمایش ده‌که‌ن و ده‌که‌ونه به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ى ئازادیه‌کان و پێشلیکردنى مافه‌کان،جاچ مافه سیاسیه‌کان بن یان مافه مه‌ده‌نی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تى و یاساییه‌کان بن،له‌دواى ده‌رکه‌وتنه‌وه‌ى ڕژێمه ستهمکاریهکانى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌به‌رگى نازیزم و فاشیزمدا،جاریکى تر قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌م چه‌مکه وه‌ک پێویست خۆى نمایندهکرد،به‌وپێیه‌ى مه‌به‌ستى سه‌ره‌کى گروپ و دام و ده‌زگاکانى کۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌زۆر حاڵه‌تدا کورت کردنه‌وه‌ى ده‌ستى ده‌سه‌ڵاته له‌کایه جۆربه‌جۆره‌کانى ژیان و فه‌راهه‌م کردنى پانتایی ئازادیه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ى مرۆڤ بتوانیت گوزارشت له‌ویست و ئیراده‌و داخوازیه‌کانى بکات وهه‌ست به‌که‌رامه‌ت و بوونى خۆى بکات له کۆمه‌ڵگا