ئه‌حمه‌د باوه‌ر
پوخته
مه‌سه‌له‌ى ئه‌رمه‌ن و بارودۆخى ئه‌رمه‌ن ، به‌تایبه‌تى له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ...
زیاتر بخوێنەوە
مه‌سه‌له‌ى ئه‌رمه‌ن و بارودۆخى ئه‌رمه‌ن ، به‌تایبه‌تى له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانی‌دا ، یه‌کێکه له‌و دۆزه گرنگ و هه‌ستیارانه‌ى ، که به درێژایى ساڵانى سه‌ده‌ى بیسته‌مى ڕابردوو و ته‌نانه‌ت ئێستاشى له‌گه‌ڵدا بێت ، زۆرێک له‌وڵاتان و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى جیهانى به‌خۆیه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو ، به‌وه‌ى فه‌رمانڕه‌وایانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و به‌تایبه‌تى له ماوه‌ى حکومڕانیهتى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى دووه‌م ( 1876- 1909 )دا‌و بگره له‌ساڵانى دواتریشه‌وه، سیاسه‌تێکى سهرکوتکهرانهو کۆمه‌ڵکوژیه‌کى بێ وێنه‌یان به‌رانبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ى ئه‌رمه‌ن به‌رپاکردبوو ، به‌جۆرێک زۆرێک له سه‌رچاوه مێژووییه‌کان ، ژماره‌ى قوربانیه‌کانیان ، به‌نزیکه‌ى دووملیون که‌س و بگره زیاتریش له‌قه‌ڵه‌م داوه ، به‌تایبه‌تى له‌ڕێگاى ئه‌و سیاسه‌تى سه‌رکوتکردن و پرۆسه قێزهونانهیانهوه ، که داموده‌زگاى چه‌کدارى ( سواره‌ى حه‌میدیه) له‌ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى سوڵتان عه‌بدولحه‌میدى دووه‌م و دواتریشدا جێبه‌جێ کراو ، تاڕاده‌یه‌ک ده‌ستى گه‌لێکى زوڵم لێکراوى وه‌ک کوردیشى پێوه خوێناوی کرا ، به‌وه‌ى که گوایه زۆرێک له چه‌کدارو فه‌وجه‌کانى ( سواره‌ى حه‌میدیه) له‌و خێڵ و هۆزه کوردییانه پێکهاتبوون ، که له‌سه‌ر داواى فه‌رمانڕه‌وایانى ده‌وڵه‌تى عوسمانی چووبوونه ڕیزه‌کانی سواره‌ى حه‌میدییه‌وه . ئه‌م کورته لێکۆڵینه‌وه‌ى ئێمه‌ش واته (ڕۆژنامه‌ى کوردستان و هه‌ڵوێستى به‌رانبه‌ر به‌دۆزى ئه‌رمه‌ن و سواره‌ى حه‌میدییه 1898- 1902)، که به‌سه‌ریه‌که‌وه له‌چوارچێوه‌ى پێشه‌کى و چه‌ند ته‌وه‌رێکى سهربهخۆداو پشت به‌ستوو به‌ژماره ڕه‌سه‌نه‌کانى ڕۆژنامه‌ى ( کوردستان) ، که بۆیه‌که‌م جار له‌شارى قاهیره‌ى وڵاتى میسر‌و له( 22ى نیسانى 1898)دا، به‌هه‌ردوو زمانى کوردى تورکى ده‌ست به بڵاوکردنه‌وه‌ى کراوه، سه‌ره‌ڕاى به‌کارهێنانى کۆمه‌ڵێک سه‌رچاوه‌ى گرنگى تر به‌زمانه‌کانى: عه‌ره‌بى ، فارسى و کوردى وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌لیستى پهراوێزو سه‌رچاوه‌کاندا به‌وردى ئاماژه‌یان بۆکراوه. نووسراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ى ( کوردستان )یش ، وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کى ڕه‌سه‌نى کوردى نزیک له‌و هه‌لومه‌رج و ڕووداوانه‌وه، که فه‌رمانڕه‌وایانى ده‌وڵه‌تى عوسمانى و تورکه‌کان به‌سه‌ر گه‌لێکى زوڵم لێکراوى وه‌ک ئه‌رمه‌نیاندا هێناوه به‌وردى ڕوون ده‌کاته‌وه‌و له زۆربه‌ى زۆرى ژماره‌کانی ئهودهمانهیدا ، که به‌سه‌ریه‌که‌وه‌و تاکاتى داخستنى ته‌نها (31) ژماره‌ى لێ بڵاوکراوه‌ته‌وه، زۆر به‌جیدى سه‌رکۆنه‌و ئیدانه‌ى ئه‌و ڕێکاره کۆمه‌ڵکوژییه ده‌کات ، که تورکه‌کانى عوسمانى به‌رانبه‌ر به گه‌لێکى وه‌ک ئه‌رمه‌ن و له ڕێگاى داموده‌زگا سه‌رکوتکه‌ره‌کانیانه‌وه گرتوویانهتهبهرو هاوکات کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و گه‌لى کوردیشى به‌ته‌واویى له‌وه هوشیارکردۆتهوه، که نابێت گه‌لێکى وه‌ک کورد خۆیان بخه‌نه نێو پرۆسه‌و هاوکێشه‌یه‌کى له‌و بابه‌ته‌وه‌و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه داوایان لێده‌کات ، هاوکارو یارمه‌تى ده‌ریان بن و ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، که کورد و ئه‌رمه‌ن دوو گه‌لى زوڵم لێکراوى ژێر ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تى عوسمانین و ئه‌وانیش وه‌ک کوردوگهلى کورد مافه نه‌ته‌وه‌یى و ئایینیه‌کانیان پشتگوێ خراوه‌و هه‌ر رۆِژهو به‌جۆرێک ده‌چه‌وسێنرێنه‌وه . هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌ى بۆ کرا توێژینه‌وه‌که به‌سه‌ریه‌که‌وه، سه‌ره‌ڕاى لیستى سه‌رچاوه‌و په‌راوێزه‌کانى له پێشه‌کى و چه‌ند ته‌وه‌رێکى سه‌ره‌کى پێکهاتووه، ته‌وه‌رى یه‌که‌م : به‌دواداچونێکى پوختى مێژووییه سه‌باره‌ن به ڕۆژنامه‌ى ( کوردستان ) و چونێتى بڵاوبوونه‌وه‌ى له‌شاره گه‌وره‌کانى ئه‌وکاته‌ى وه‌ک : قاهیره ، جنێڤ ، له‌نده‌ن ، فۆلکستۆن و دووباره جنێڤ و شیکردنه‌وه‌ى ناوه‌رۆکیان ، به‌ڵام ته‌وه‌رى دووه‌مى به‌زۆرى ته‌رخانکراوه بۆ هه‌ڵوێستى ڕۆژنامه‌ى ( کوردستان) له دۆسیه‌ى ئه‌رمه‌ن و دۆزى ڕه‌واى ئه‌رمه‌ن له ماوه‌ى حکومڕانیهتى سوڵتان عه‌بدولحه‌مید و تورکهلاوهکاندا ، به‌ڵام هه‌رچى ته‌وه‌رى سێیه‌م و کۆتاییشه هه‌ڵوێست و قسه‌کردنى هه‌مان ڕۆژنامه‌یه له‌سه‌ر شێوازى دامه‌زراندنى ( سواره‌ى حه‌میدییه) و چۆنێتى به‌کارهێنانیان له‌پرۆسه‌ى سه‌رکوتکردنى ئه‌رمه‌نیه‌کاندا.