Ali Ahmad Hasan
پوخته
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تیشکمان خستۆته سه‌ر ڕێکخستنى ماف و ئازادی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی کوردستانى ...
Read More
له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا تیشکمان خستۆته سه‌ر ڕێکخستنى ماف و ئازادی خۆپیشاندان له‌هه‌رێمی کوردستانى عێراق وه‌ک نموونه، که مافی ئازادی خۆپیشاندان وه‌ک یه‌کێک له ماف و ئازادییه گشتیه‌کان ڕوون ده‌که‌ینه‌وه، پشتبه‌ست به‌و په‌یماننامه و ڕێککه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و جاڕنامه‌ى گه‌ردوونى مافه‌کانى مرۆڤ وه‌ک گه‌ره‌نتیه‌ک بۆ پارێزگارى مافی ئازادی خۆپیشاندان و خۆپیشانده‌ران، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له کۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا ماف و ئازادیه‌کان پێشێل ده‌کرێن و ڕێگرى لێده‌کرێت به‌تایبه‌تى مافی ئازادی خۆپیشاندان، به‌بیانووى پاراستنى ئاسایشی گشتى و سسته‌مى گشتى وڵات. له‌سه‌ره‌تاوه له داواکراوی یه‌که‌مى لێکۆڵینه‌وه‌ی یه‌که‌مى باسی یه‌که‌م دا هه‌وڵمان داوه تیایدا پێناسه‌ى ده‌سته‌واژه‌ى خۆپیشاندان بکه‌ین به‌شێوه‌ى زمانه‌وانی، پاشان پێناسه‌ى خۆپیشاندان بکه‌ین له ڕوانگه‌ى یاسادانه‌رانى بیانی و یاسادانه‌رى هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌لأ گرنگی و په‌یوه‌ندی خۆپیشاندان به مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافه‌کانى مرۆڤ و دیموکراسی هه‌روه‌ها داواکراوى دووه‌ممان ته‌رخان کردووه بۆ گرنگی خۆپیشاندان و خه‌باتى مه‌ده‌نى و په‌یوه‌ندی به دیموکراسیه‌ت و مافه‌کانى مرۆڤ هاوکات په‌یوه‌ندی به ماف و ئازادییه‌کان و ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه. به‌هه‌مان شێوه له باسی دووه‌مدا لهداواکراوی یه‌که‌مدا باسی کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى و ڕێکخراوه‌کانمان کردووه. له داواکراوى دووه‌م دا، مه‌رجه‌کانى خۆپیشاندانمان ڕوونکردۆته‌وه و خالأ به خالأ لێکۆڵینه‌وه‌مان له‌سه‌ر کردووه، هاوکات داواکراوى دووه‌م پێکهاتووه له‌و ڕێگری و کۆت و به‌نده یاساییانه‌ى که دانراوه له چوارچێوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردن له‌کاتى ئاسایی و نائاسایی دا، لێکۆڵینه‌وه‌ى دووه‌م و کۆتایی پێکهاتووه له گه‌ره‌نتیه بڕیار لهسهردراوهکانى پاراستنى مافی ئازادی خۆپیشاندان.