حسین محمود علی
پوخته
سوکرات گه‌ر بکرێت؛ پێی ده‌ڵێین: باوکی رۆحیی هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، چونکه ئه‌رستۆ به مامۆستاییه‌که‌م ...
زیاتر بخوێنەوە
سوکرات گه‌ر بکرێت؛ پێی ده‌ڵێین: باوکی رۆحیی هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی یۆنانی، چونکه ئه‌رستۆ به مامۆستاییه‌که‌م ناو ده‌برێت. ده‌ڵێت: (مرۆڤــ به سروشت گیانله‌به‌رێکی گۆمهڵگهییه)، هه‌رچه‌نده مێژوویه‌کی ووردنییه بۆ ده‌ستنیشان کردنی دروست بوونی کۆمهلًگه سه‌ره‌تاییه‌کان. به‌ڵام به دروست بوونیان، کۆمهڵگهپێویستیی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی لادروست بوو، دیاره زمان به‌هێزترین پێوه‌ندی بووه، ئایا پێش زمان چیبووه؟ ئه‌م باسه گریمانه و بیردۆزه‌ی زۆری لێ که‌وته‌وه، یه‌کێک له‌وانه ده‌ڵێت، پێوه‌ندی به هۆی ئاماژهوهبووه، که پێی ده‌ڵێن: (لغه الإشارات)، دوایی بووه‌ته زمانێکی بێ په‌یڕه‌و؛ پڕ له قیژه و هه‌را، که زیاتر له‌لاسایی کردنه‌وه‌ی ده‌نگه سروشتییه‌کانه‌وه هاتووه؛ به‌گوێره‌ی گه‌شه کردن و په‌ره‌سه‌ندنی قۆناغه یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی مێژوو، دواجار زمان گه‌شه‌ی کردووه، بووه‌ته پێڕه‌و، تاگه‌یشتۆته قۆناغی ئه‌مڕۆی، کهکۆمهڵهگهکان و هه‌ڵکه‌وته جوغرافیاییه‌کانی نیشته جێ بوون و جۆره‌کانیان زۆر بوون، نووسین داهێنرا،ئه‌وه بووه زمانی نووسین و هاته پاڵ زمانی ئاخاوتن و ئه‌رکی که‌م کرده‌وه، دیاره بۆ به‌رده‌وام بوونیپێوهندیی مرۆڤایه‌تی و گه‌شه‌کردنی، نامه نووسینیش وه‌کو زمان گۆڕانکاری زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، تاگه‌یشتۆته قۆناغی ئه‌مڕۆی.نامه خزمه‌تێکی زۆری به مرۆڤایه‌تی کردووه: وه‌کو له پێشدا ئاماژه‌م پێداوه، که‌لێنی زۆری به هه‌مووجۆره‌کانییه‌وه، پڕ کردۆته‌وه، کاریگه‌ریی پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژیای که‌وتۆته سه‌ر، له‌زوو گهیاندنیمهبهستهکان، ئه‌مه‌ش ناراسته‌وخۆ کاریگه‌ریی گه‌وره‌ی بووه له پێشخستنی مرۆڤایه‌تیدا، نامه نووسینئهوهنده بایه‌خی پێدراوه، جێگه‌ی خۆی له ئه‌ده‌ب و له ره‌گه‌زی شیعری دا کردۆته‌وه، شاعیران زۆربایه‌خیان پێداوه، وه‌کو نامهشیعرییهکانی (چامه‌کانی) مه‌وله‌وی تاووگۆزی، بۆیه ئه‌م بابه‌ته گرنگهمههڵبژارد.