سامان به‌همه‌ن حمید
پوخته
فه‌نتازیا وه‌ک چه‌مکێکی تازه رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له ڕۆمانی هاوچه‌رخی کوردی‌دا و چێژێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
فه‌نتازیا وه‌ک چه‌مکێکی تازه رۆڵێکی سه‌ره‌کی ده‌بینێت له ڕۆمانی هاوچه‌رخی کوردی‌دا و چێژێکی تایبه‌تی به‌خشیووه به‌و رۆمانانه‌ی که فه‌نتازیا له‌ناویاندا به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو مهزرێنراوه.بۆیه توێژینه‌وه‌که‌مان ته‌رخانکردووه بۆ ئه‌م بواره به ناوی (که‌سێتی فه‌نتازی له‌رۆمانی دواهه‌مین هه‌ناری دونیا) ی به‌ختیار عه‌لیدا.که پێکهاتووه لهپێشهکییهک و دوو به‌ش و ئه‌نجام و لیستی سه‌رچاوه‌و پوخته‌یه‌ک به هه‌ردوو زمانی (عه‌ره‌بی و ئینگلیزی) .به‌شی یه‌که‌می توێژینه‌وه‌که‌مان لایه‌نی تیۆرییه تیادا باسی کورته‌یه‌ک له باره‌ی فه‌نتازیا و زاراوه و چه‌مک پێناسه‌ی فهنتازیاکراوه,هه‌ره‌وه‌ها هه‌ر له‌م به‌شه‌دا باسه له مه‌رجه‌کانی ده‌قی فه‌نتازی و جۆره‌کانی که‌سێتی فه‌نتازی و که‌سێتی فه‌نتازی له نێو رۆمان‌دا کراوه, به‌شی دووه‌میش لایه‌نی پراکتیکیه و جۆره‌کانی که‌سی فه‌نتازی له نێو رۆمانه‌که‌دا ده‌ستنیشان کراوه‌و خراوه‌ته روو.