ئاسۆ ئیبراهیم عبدللە؛ شۆخان محمود حسێن
پوخته
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بەئاراستەی دیاریكردنی هێڵە گشتیەكانی مێژووی ململانێی سیاسی لە هزری كۆمەڵایەتیدا ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بەئاراستەی دیاریكردنی هێڵە گشتیەكانی مێژووی ململانێی سیاسی لە هزری كۆمەڵایەتیدا لەسەردەمی یۆنانی كۆنەوە تاوەكو سەردەمی نوێ، چونكە ئاشنابوون بەمێژووی هزری كۆمەڵایەتی بەهایەكی گرنگی هەیە بۆ تێگەیشتن لە پرسە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی سەردەم . لەم توێژینەوەیەدا سود لە میتۆدی وەسفی و مێژوویی وەرگیراوە، بەئامانجی زانینی هۆكارو دەرهاویشتەكانی ململانێی سیاسی بە جیاوازی قۆناغ و سەردەمە جیاوازەكانی مێژووی مرۆڤایەتی. لەماوەی ئەم توێژینەوەیەدا بەشێوەیەكی گشتی توێژەر گەیشتوە بە كۆمەڵێك دەرئەنجام لەوانە هۆكاری ململانێی سیاسی بەجیاوازی سەردەم و قۆناغە جیاوازەكان لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لە پێناو بە دەستهێنانی دەسەڵات، گۆڕینی سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی، كۆتایی هێنان بە كۆیلایەتی، چەوساندنەوە، دەرەبەگایەتی، زوڵم و ستەم، نایەكسانی، نادادپەروەری، قۆرخكاری ئەنجامدراوە، لەئەنجامیشدا بە گۆڕانی كۆمەڵایەتی و بەدیهێنانی ئازادی و سەربەستی و یەكسانی و خۆشگوزەرانی و نوێ بونەوە كۆتایی پێهاتووە. هەروەها لەدەرئەنجامێكی تردا توێژەر گەیشتوە بەوەی كە تێروانینی بیرمەندو فەیلەسوفەكان زادەی رەوشی سیاسی وكۆمەڵایەتی و ئابووری كۆمەڵگە و سەردەمی تایبەتی خۆیان بوون و ئامانجیان چارەسەرو رێكخستنی پەیوەندی نێوان تاك و دەسەڵاتی سیاسی و گۆڕانكاری بووە لە سیستەمی سیاسی و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگەكانیاندا