شیرکو حمه امین
پوخته
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی (لێکدانەوەیەکی نوێ، بۆ ئیدیەمی سیاسی، لە ڕوانگەی سیمانتیک و پراگماتیکەوە)، ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە، بە ناونیشانی (لێکدانەوەیەکی نوێ، بۆ ئیدیەمی سیاسی، لە ڕوانگەی سیمانتیک و پراگماتیکەوە)، ئیدیەم وەک یەکەیەکی زمانی دەبینێت و ڕۆڵی ئەو لە گەیاندن و کاریگەری لەسەر گوێگر دەخاتەڕو، بە تایبەتی لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردن و باری کۆمەڵایەتیدا. توێژینەوەکە هەندێک لەو ئیدیەمە نوێیە سیاسیانە شیدەکاتەوە، کە لە نێو قسەپێکەرانی زمانی کوردی/ زاری کرمانجی ناوەڕاست دروستبون و تا ئەندازەیەک چەسپاون. توێژینەوەکە پەیڕەوەی لە ڕێبازی پەسنی شیکاری دەکات و دابەشی سەر دو بەش کراوە، لە بەشی یەکەمدا ئیدیەم و جۆرەکانی و ڕۆنان و تایبەتمەندییەکانییان و پەیوەندییان بە پەندی پێشینانەوە خراوەتەڕو. لە بەشی دوەمدا لە ڕوانگەی سیمانتیکی و پراگماتیکییەوە هەندێک لە ئیدیەمە سیاسییەکان شیکردنەوەیان بۆ کراوە. لە کۆتاییدا گرنگترین ئەنجامەکان و لیستی سەرچاوەکان و پوختەی توێژینەوەکە بە زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی هاتوە.