فواد عهلى ئهحمهد؛ بهرههم خالد أحمد
پوخته
دەرئەنجامی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرەوپێشچونی جیهان و فراوانبونی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ...
زیاتر بخوێنەوە
دەرئەنجامی پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا و بەرەوپێشچونی جیهان و فراوانبونی مامەڵەکردن لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی سەردەمدا، کەهۆکارێکی بەهێز بوون بۆ دروستبونی ئامڕازی نوێی میدیایی یەکێک لەوانیش میدیایی نوێیە، کەلەناواخنیدا هەموو هۆکارە کلاسیکی و باوەکانی تری لەخۆ گرتووە، بەواتای میدیایی نوێ توانیویەتی ئامڕازەکانی (خوێندنەوە (چاپکراوەکان)، بیستن (رادیۆ و دەنگ)، بینین (تەلەڤزیۆن، ڤیدیۆکان)) لەخۆیدا و بەیەکجار بڵاوبکاتەوە. ئەمەش بۆتە هۆکارگەلێکی بەهێز کەمیدیای نوێ کاریگەری ئەرێنی و نەرێنی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ بکاتە سەر هەموو لایەنەکانی ژیان، بەتایبەتیش سەر تاکەکانی ناو کۆمەڵگا، کەچیتر دەستە و تاقم و لایەنەکان نەتوانن بەئاسانی کۆنترۆڵی شێوازی بیرکردنەوە و دەربڕینی ڕاوبۆچونی جەماوەر بکەن، هەر ئەم جۆرە میدیایەشە بۆتە هۆکارێک بۆ چوونە نێو کایەیی سیاسی و هەموو جومگەکانی سیاسەتەوە، تا رادەی بۆنە هۆکارێکی بەهێز بۆ گۆڕانکاری کردن لەبڕیارە سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتییەکان. لەدوای راپەرینی هەرێمی کوردستان لەساڵی 1991 و دروستبونی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ناساندنی هەرێمی کوردستان وەک کایەیکی فیدراڵی سەربەخۆ، رۆڵ و کاریگەری سیاسەت لەم هەرێمەدا رۆژ لەدوای رۆژ بەچەندان نشێوی تەنگەژەدا تێپەڕبووە، بەڵام لەدوای بەرەوپێشچونی ئامڕازەکانی میدیا و بەتایبەتیش میدیایی نوێ شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پرس و بڕیارە سیاسییەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، تەنانەت زۆرجاریش میدیایی نوێ توانیویەتی بڕیارێکی سیاسی پێچەوانە بکاتەوە و بوئاکار و رێڕەوێکی تریدا بەرێت. ئەمەش بۆتە هۆکارێک ئەو کەسانەی پێگەیەکی سیاسی گرنگیان هەیە لەووڵاتدا، پەنا بۆ میدیای نوێ بەرن لە چۆنیتی دەرکردنی بریارەکانی و گرنگی پێگەی ئەم میدیا بەرز بنرخێنن و تەنها وەک بەشێکی لاوەکی لێنەڕوانن.