هه‌ردی حسن مولود؛ عماد شکور محمود
پوخته
کاره‌کته‌ر ڕه‌گه‌زێکی دیار‌و گرنگی نێو پانتایی ڕۆمانه، هه‌روه‌ها توخمێکی سه‌ره‌کییه ...
زیاتر بخوێنەوە
کاره‌کته‌ر ڕه‌گه‌زێکی دیار‌و گرنگی نێو پانتایی ڕۆمانه، هه‌روه‌ها توخمێکی سه‌ره‌کییه و ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه له بنیاتنانی ڕۆماندا، چونکه به‌هۆی کاره‌کته‌ره‌وه خوێنه‌ر ئاگاداری گۆڕانکاریی ڕوداوه‌کانی ناو ڕۆمان ده‌بێت. ده‌کرێت ئه‌وه بگوترێت که به‌بێ بوونی کاره‌کته‌ر ناتوانرێت ڕۆمانێک بنیات بنرێت، ده‌گوترێت شوێن و کات و ڕووداو ... هتد، هه‌موویان بۆ ده‌رخستنی که‌سایه‌تی کاره‌کته‌ر کار ده‌که‌ن.
هۆکاری هه‌ڵبژاردنی بابه‌ته‌که: له ڕه‌خنه‌ی نوێی کوردی‌دا، ئه‌م بابه‌ته گرنگیی پێدراوه، به‌ڵام به‌شێوه‌ی به‌راوردکاری که‌متر بایه‌خی پێدراوه‌و توێژینه‌وه‌ی که‌می له‌سه‌ر ئه‌نجام دراوه، بۆیه ئێمه له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا هه‌وڵمانداوه، ئاوڕێک له‌م سوژه‌یه بده‌ینه‌وه، بابه‌تى (بنیاتی کاره‌کته‌ر له چیرۆکی (کۆتری سپی) فرات جه‌وه‌ری و (بووه‌کوێره)ی سادقى هیدایه تی)، بوو به ناونیشانی توێژینه‌وه‌که‌مان.
میتۆدی نوسینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌که: له نوسینه‌وه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا سودمان له ڕێبازی وه‌سفی شیکاری و به‌راوردکاری وه‌رگرتووه.
ڕیزبه‌ندی بابه‌ته‌که:
توێژینه‌وه‌که له دووبه‌شدا خۆی ده‌بینێته‌وه:
له‌به‌شی یه‌که‌مدا زاراوه‌و چه‌مک و پێناسه‌و گرنگی کاره‌کته‌ر ڕوونکراوه‌ته‌وه.
له‌به‌شی دووه‌مدا پراکتیزه‌ی بهراوردکارییهکهمان خستووه‌ته ڕوو.