هەرێم کەریم غفور؛ ئاڤێستا یونس محمد
پوخته
مامۆستایان بە گشتى و مامۆستایانى زانکۆ بە تایبەتى , کایەیەکى دیارو بەرپرسیارى ناو کۆمەلن و هەمیشە ڕۆڵ ...
زیاتر بخوێنەوە
مامۆستایان بە گشتى و مامۆستایانى زانکۆ بە تایبەتى , کایەیەکى دیارو بەرپرسیارى ناو کۆمەلن و هەمیشە ڕۆڵ و کاریگەرى ئەوان لە ناوە وە ودەرەوەى ناوەندەکانى خوێندن دا بایەخى بەرچاوو گرنگى هەیە. ئامانجى ئەم تویژینەوەیە ش دەرخستنى ڕۆڵى مامۆستایانى زانکۆ و زانینى ڕێگاو شێوازى بەشداریکردنیانە لە لە هۆشیارکردنەوەى کۆمەڵگا لە ڤایرۆسى کۆرۆنا. هەروەها ئەم تویژینەوەیە وەسفىە و پشت دەبەستێت بە ڕێبازى ڕوپێوی لەڕێگاى بەکارهینانى فۆرمى راپرسى بۆ سامپلێک لە مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندنى زانکۆى سلێمانى و زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى .لە پێناو دەستخستنى دەیتا و گەیشتن بە وەڵامى زانستى گونجاو و دروست پەیوەست بە پرسیارەکانى تویژینەوەکە. گرنگترین دەرئەنجامەکانیش کە ئەم توێژینەوەیە پێى گەشتووە بریتین لە : زۆرینەى مامۆستایان ڕۆڵى کارایان گێڕاوە لە هەڵمەتى ڕوبەڕوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. هەروەها زۆرینەی مامۆستایان چالاکى تاکەکەسى پێ باشترە وەک بەشداریکردن لە چالاکى گروپ و لیژنەکان .