حسین غازی کاک أمین؛ سه‌ردار ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن
پوخته
وێنه‌ی شیعری به گشتی و وێنه‌ی ڕوونبێژی به‌تایبه‌تی له ده‌قی شیعری لایه‌نێکی زۆر گرنگه بۆ جوانی ...
زیاتر بخوێنەوە
وێنه‌ی شیعری به گشتی و وێنه‌ی ڕوونبێژی به‌تایبه‌تی له ده‌قی شیعری لایه‌نێکی زۆر گرنگه بۆ جوانی و به‌خشینی چێژ‌و ڕازاندنه‌وه‌ی له‌هه‌ر ده‌قێکی شیعری کوردی‌دا، چونکه (زمان و بیر‌و سۆز‌و ئه‌ندێشه‌و هه‌ست و نه‌ستی) شاعیر له‌ناو ده‌قی شیعره‌که نیشان ده‌دات هه‌روه‌ها شاره‌زایی و گه‌ڕانی شاعیر و جیهانبینی ئه‌زموونێکی پڕ به‌رهه‌م به شاعیر ده‌به‌خشێ خوێنه‌ر چێژ له ده‌قه ئه‌ده‌بییه‌که وه‌رده‌گرێت و هێمنی شاعیر به حوکمی ئه‌وه‌ی له خوێندنی ئایینی و مه‌دره‌سه خوێندوویه‌تی و سنووری وڵاتانی به‌زاندوه و جوانی سروشت و لادێ و شاره‌کانی کوردستان و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی تێکه‌ڵ به ئه‌زموونی خۆی کردووه و تاقیکردنه‌وه‌ی له هه‌موو جۆره‌کانی وێنه‌ی ڕوونبێژی له لێکچواندن به هه‌موو جۆره‌کانییه‌وه و خوازه‌و خواستن و درکه‌ش له ده‌قی شیعره‌کانی به ڕوونی ده‌بینرێت بۆیه شاعیر به وشه‌ی جوان و زمانێکی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر پاراو ده‌قه شیعرییه‌کانی پێ ده‌نووسی له وێنه‌ی ڕوونبێژییهکانی وێنه‌ی زیندوو گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ سروشت نیشان ده‌دات ئه‌زموونی شاعیرانی پێش خۆی و فارسی و ئاسۆی بیری شاعیر زیاتر ڕوون کردووه له به‌رهه‌مه‌کانی له کۆمه‌ڵه شیعری تاریک و ڕووندا، که یه‌که‌م دیوانی شیعری شاعیره.