تریفة عومهر ئهحمهد؛ سازان زاهیر سهعید
پوخته
بەکۆدکردنی زمانی شیعریی، پتر پەیوەستە بە ئاستی مۆرفۆلۆژیی زمانەوە، کە خۆی لە وشە داهێنراوو ...
زیاتر بخوێنەوە
بەکۆدکردنی زمانی شیعریی، پتر پەیوەستە بە ئاستی مۆرفۆلۆژیی زمانەوە، کە خۆی لە وشە داهێنراوو ئەگەرییەکاندا دەبینێتەوە، شاعیر بۆ بەرهەمهێنانی دەقێکی شیعریی، بەدەر لە لادان و بەزاندنی ئاستی سینتاکسیی، کار لەسەر چۆنێتیی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی فەرهەنگی شیعریی دەکات، سەرباری ئەوەی، ئاستە سینتاکسییەکەش لە هەڵبژاردنی توخمە فەرهەنگییەکانیدا، پەیوەست بە فیچەری واتاییانەوە دوچاری پرۆسەی لادان دەبێتەوە. لەم توێژینەوەیەدا (پێکەوەهاتنی ناباو لە شیعردا - دیوانى (ساڵح بێچارو شێرکۆ بێکهس) بهنموونه)، جگەلە راڤەکردنی زمانی شیعریی لە دوو بەشدا، تیشکخراوەتەسەر فەرهەنگی شیعریی لەلایەک و چۆنێتیی بەرهەمهێنانیشی لەلایەکی ترەوە، بەجۆرێک لە بەشی یەکەمدا زمانی شیعریی و بەکۆدکردنی دەربڕاوی شیعریی خراوەتەڕوو، بەشی دووەمیش تەرخانکراوە بۆ پێکەوەهاتن و پێوەرەکانی لادان لێی، کە دواجار میکانیزمی بەرهەمهێنانی فەرهەنگی شیعرین و دەکرێت پێشبینیی بەکارهێنانی باویان لێبکرێت، بۆ ئەمەش دیوانی (ساڵح بێچار)و کۆمهڵه شیعرى (تۆ ئهتوانى بهقومێ ماچ بمخهیتهوه ههڵقوڵین)ی (شێرکۆ بێکەس)، کراونەتە کەرەستەی توێژینەوەکەو نموونەیان لێوەرگیراوە.