ئومید حةمة باقی حةمة امین؛ Azdeen Jumaa Darwesh
پوخته
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی کاریگه‌ری مه‌ترسیه جیۆمۆرفۆلۆجیهکانه ...
Read More
ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووی کاریگه‌ری مه‌ترسیه جیۆمۆرفۆلۆجیهکانه له‌سه‌ر به‌کارهێنانی زه‌وی له ئاوزێڵی دۆڵی چه‌قان له‌ڕێگه‌ی دانانی به‌ها بۆ گۆڕاوه‌کانی وه‌ک پله‌ی لێژی و به‌رزی و نزمی ڕووی زه‌وی و دابارین و ڕووپۆشی ڕووه‌کی و کاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروست بوونی مه‌ترسیه جیۆمۆرفۆلۆجیه‌کان ، بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه‌کانیش توێژینه‌وه‌که پشتی به‌ستووه میتۆدی تیۆری و پراکتیکی و به‌کارهێنانیان پێکه‌وه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕاستیه زانستیه‌کان که وه‌رگیراوه له گریمانه پشت پێ به‌ستراوه‌کان ، پاشان هه‌ستاوین به به‌کارهێنانی به‌رنامه‌ی (GIS 10) له‌پێناو شیکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی ئاسمانی له‌جۆری(Landsat8 OLI)ومۆدێلی به‌رزی و نزمی ژماره‌یی (DEM) به‌وردبینی (30م) و داتای ئاووهه‌وایی هه‌ردوو وێستگه‌ی که‌شناسی هه‌ڵه‌بجه‌و پێنجوێن ، له کۆتایدا توێژینه‌وه‌که به‌وه گه‌شتووه که ڕوبه‌ری ئه‌و ناوچانه‌ی زه‌وی مه‌ترسیدارن ده‌گاته ڕێژه‌ی(45,25%)ی ڕوبه‌ری ئاوزێڵه‌که، له‌هه‌مان ناوچه‌ی مه‌ترسیداری تونددا (18) نشینگه‌ی مرۆیی هه‌یه، درێژی ڕێگا قیرتاوکراوو قیرنهکراوهکانیش له‌هه‌مان ڕوبه‌ری ناوچه مه‌ترسیداره‌کاندا ده‌گاته(4,8 و30,4)کم له‌دووای یه‌ک.