شریهان أحمد محمد؛ مناضل عباس قاسم
پوخته
پوخته‌ى لێكۆڵینه‌وه و ئامانجه‌كانى لێكۆڵینه‌وه بریتییه له:
- زانینی پێوانه‌ى پرۆسه‌ى ...
زیاتر بخوێنەوە
پوخته‌ى لێكۆڵینه‌وه و ئامانجه‌كانى لێكۆڵینه‌وه بریتییه له:
- زانینی پێوانه‌ى پرۆسه‌ى وانه‌وتنه‌وه له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه له ڕوانگه‌ى مامۆستایانی زانكۆى گه‌رمیان . زانینی پێوانه‌ى پرۆسه‌ى وانه‌وتنه‌وه له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه له ڕوانگه‌ى خوێندكارانی زانكۆى گه‌رمیان . زانینی پێوانه‌ى ئاڕاسته‌ی مامۆستایانی زانكۆى گه‌رمیان ودهربارهى خوێندنی ئه‌لیكترۆنی زانینی پێوانه‌ى ئاڕاسته‌ی خوێندكارانی زانكۆى گه‌رمیان وئاڕاسته‌یان ده‌رباره‌ى خوێندنی ئه‌لیكترۆنی . بۆ هێنانه‌دى ئه‌م ئامانجه‌ش،لێكۆڵه‌ر میتۆدى "وه‌صفى شیكارى " به‌كارهێناوه، كۆمه‌ڵگه‌ى لێكۆڵینه‌وه كه بریتییه له سه‌رجه‌م خوێندكارومامۆستایانى كۆلێژى په‌روه‌رده زانكۆى گه‌رمیان بۆساڵى خوێندنى (2020-2021) كه ژماره‌یان (323) مامۆستا،(4954)خوێندكار ،له‌و ژماره‌یه‌ش سامپڵێكى ههرهمهكى چینایه‌تى به‌رێژه‌ى (0.11%) وه‌رگرت بۆمامۆستا ، به‌رێژه‌ى (0.047%) بۆخوێندكار وه‌رگرت بریتى بووله(36) مامۆستا ،(237) خوێندكار. لێكۆڵهرپێوهرى( پرۆسه‌ى وانه وتنه‌وه له‌ڕێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه له‌ڕوانگه‌ى مامۆستایان و خوێندكارانى زانكۆى گه‌رمیان)ى له‌سه‌ر بنه‌ماى چوار بوار بۆمامۆستا،شه‌ش بوار بۆخوێندكارئامادهكردوه پێوه‌رى ئاراسته‌ی مامۆستا و خوێندكار ده‌رباره‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی پێك دێت (25)بڕگه بۆمامۆستا ،(25)بڕگه بۆخوێندكار ڕاستى و جێگیرى و هێزى جیاكارى بڕگه‌كانى بۆ هه‌ریه‌ك لهپێوهرهكان ده‌رهێناوه،بۆ ده‌رهێنانى جێگیرى پێوه‌ره‌كان نموونه‌ى پشكنین (13) مامۆستا (30) خوێندكار له نموونه‌ى بنه‌ڕه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌ڵبژاردووه. پرۆگرامى پاكێجى ئامارى زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌كارهێنا spss لێكۆڵه‌ر بۆ چاره‌سه‌رى ئاماریى زانیارییه‌كانى لێكۆڵینه‌وه‌كه (ناوه‌نده ژمێرى ، تێستى تائى بۆدوونمونه ،هاوكۆلكهى په‌یوه‌ستبوونى پێرسۆن،لادانى پێوه‌رى). دوابه‌دواى ڕێكارییهكانى لێكۆڵینه‌وه و چاره‌سه‌رى ئاماریى داتا‌و زانیارییه‌كان لێكۆڵه‌ر به‌چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه له‌وانه‌ش:
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ى وانه‌وتنه‌وه له‌رێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه له ڕوانگه‌ى مامۆستایانی زانكۆى گه‌رمیان له ئاستێكى به‌رزدایه. به‌ڵام هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆسه‌ى وانه‌وتنه‌وه له‌رێگه‌ى ئه‌نته‌رنێته‌وه له ڕوانگه‌ى خوێندكارانی زانكۆى گه‌رمیان له ئاستێكى نزم دایه، ئاڕاسته‌ی(بۆچوون)ى مامۆستایانی زانكۆى گه‌رمیان ودهربارهى خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌رێنیه، ئاڕاسته‌ی خوێندكارانى زانكۆى گه‌رمیان ودهربارهى خوێندنی ئه‌لیكترۆنی نه‌رێنیه