نةبةرد جبار حسن؛ کوردستان محمد ئازاد؛ ئه زى حه مه قازى
پوخته
ئامانجەکانی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی پەرتوکی جوگرافیای سرووشتی لەڕووی زانستی و پەروەردەیی ناوەندی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجەکانی توێژینەوەکە هەڵسەنگاندنی پەرتوکی جوگرافیای سرووشتی لەڕووی زانستی و پەروەردەیی ناوەندی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠)ە، هەروەها گۆڕاوەکانی (بروانامە، ساڵانی خزمەت) لەسەر تێڕوانینی مامۆستایان، دەرخستنی ئەو هەڵەو کەموکورتیانەی مامۆستایانی بابەتەکە ئاشکرایان کردوە و تێبینیان هەبوە لەسەری، نموونەی توێژینەوەکە پێکدێت لە (٨٨) مامۆستای وانەی جوگرافیا لە هەردوو ڕەگەزو بەشێوەیەکی هەڕەمەکی مەبەستدار هەڵبژێردران لە کۆمەڵگەی توێژینەوەکە، توێژەران بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاریی پێویست، توێژینەوەکە پشت بەستووبووە بە فۆرمی ڕاپرسی و توێژینەوەکانی پێشوو کە (٢) بواری جیاواز لە خۆدەگرێت وەک بوارەکانى (زانستی و پەروەردەیی)، وە لە (٤١) بڕگە پێکهاتووە. توێژەران دوای ئامادەکردنی ئامرازەکە و دەرهێنانی ڕاستی و جێگیری بە بەکارهێنانی هاوکۆلکەی ئەلفا کرۆنباک (Cronbach’s Alpha) بەڕێژەی(٠.٨٩)، هەستان بەجێبەجێکردنی بەسەر نمونەی توێژینەوەکە، پاش شیکردنەوەو بەتاڵکردنەوەی ڕاپرسەکە بە بەکارهێنانی هاوکێشەی ئاماری وەک، ناوەندی شیاو، کێشی سەدی، (One Way Anova) ، ( T-Test TwoSample Equql Variance )بەرنامەی (SPSS) لاوازی و بەهێزی پەرتوکەکە خرایە ڕوو لەلایەنی زانستی و پەروەردەییەوە. لەگرنگترینئەنجام (هەڵەی زانستی و زمانەوانی هەیە ، دوبارەبونەوەو کۆنی زانیارییەکان) هەیە