بنار حسن محمد؛ محمد مهدی که‌ریم
پوخته
شاری که‌لار یه‌کێکه له‌شاره جه‌نجاڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ژماره‌و چڕیی دانیشتوانه‌وه، ...
زیاتر بخوێنەوە
شاری که‌لار یه‌کێکه له‌شاره جه‌نجاڵه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌ڕووی ژماره‌و چڕیی دانیشتوانه‌وه، له‌به‌ر گرنگیی شوێن‌و پێگه‌که‌ی که ده‌که‌وێته نێوان هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه‌کانی باشوور‌و خوارووی عێراق، هاوکات پێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه له ناوچه‌که‌دا، به‌وپێیه‌ی سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیانی پێکهێناوه‌و مه‌ڵبه‌ندێکی سه‌ره‌کییه له پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی کارگێڕی‌و ته‌واوی خزمه‌تگوزاریه‌کانی تر به‌سه‌ر قه‌زاو ناحییه‌کانی ئیداره‌ی گه‌رمیاندا. توێژینه‌وه‌که‌مان هه‌وڵێکه بۆ خستنه‌ڕووی ئاستی پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاریی په‌روه‌رده‌یی و فێرکاری له قۆناغی (باخچه‌ی ساوایان)دا، هاوکات نیشاندانى بارودۆخی دابهشبوونو هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیهانی و ناوخۆییه‌کان، تاکو بزانرێت تا چه‌ند له‌ئاست داخوازی و پێویستییه‌کانی دانیشتوانی شاره‌که‌دایه، له‌ڕووی دابه‌شبوونی به‌سه‌ر گه‌ڕه‌که‌کانی شار‌و گونجاوییان له‌گه‌ڵ ژماره‌ی دانیشتوان و پرسه‌کانی تایبه‌ت به ڕووبه‌ری باڵه‌خانه‌و پێوه‌ره‌کانی له‌خۆگرتنه‌وه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی خستنه‌ڕووی بارودۆخی که‌تواریی باخچه‌کانی ساوایان و به‌راوردکردنیان به‌گوێره‌ی پێوه‌ره جیاوازه‌کانی پلاندانانه‌وه.