Ata Hussain
پوخته
شانۆ به‌یه‌کێک له‌هونه‌ره مه‌زنه‌کانی مێژووی شارستانیه‌تی مرۆڤ داده‌نرێ،که هه‌رله سه‌ره‌تای ...
زیاتر بخوێنەوە
شانۆ به‌یه‌کێک له‌هونه‌ره مه‌زنه‌کانی مێژووی شارستانیه‌تی مرۆڤ داده‌نرێ،که هه‌رله سه‌ره‌تای سه‌ر هه‌ڵدانیه‌وه،تا ئه‌م سه‌رده‌مه ده‌بینین به‌درێژایی ئه‌و مێژووه توانیویه‌تی خزمه‌تێکی مه‌زن پێشکه‌ش به مرۆڤایه‌تی بکات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هونه‌ری شانۆ جگه له‌نواندن بایه‌خ به‌کۆمه‌ڵێک ڕه‌گه‌ز و بابه‌تی ههمهجۆرتری وه‌کو: (مۆسیقا، ڕووناکی ، ڕووداو، کات ، شوێن ، ئیکسیسوار، ماکیاژ ، دیکۆر ،دیالۆگ،٠٠) ده‌دات٠ له‌هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ڵگری خه‌م و په‌ژاره‌و هه‌موو هه‌ست و نه‌سته‌کانی مرۆڤیشه وهه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه بۆ خزمه‌تی مرۆڤ و هوشیارکردنه‌وه و به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی دنیابینی و تێگه‌یشتنی مرۆڤایه‌تی هاتۆته کایه‌وه، هه‌ربۆیه له‌گه‌ڵ گهشهکردنیشیدا توانیویه‌تی بچێته نێو زۆربه‌ی ڕه‌هه‌ند و که‌لێنه‌کانی ژیانی مرۆڤه‌وه و سوودیان لێ وه‌ربگرێت وبیانکات بهکهرهسهیهکی گرنگی نێو بابه‌ته‌که‌ی، له‌وانه‌ش وه‌کو: (ئایین، بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، سیاسه‌ت، مێژوو، دڵداری ،نیشتمانپه‌روه‌ری، گاڵته‌جاڕی ،٠٠)٠بێگومان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش بوونه‌تە هۆی هاندان و ڕێنوێنی کردنی گه‌لێک جۆری لێکۆڵینه‌وه و قسه‌کردن له‌سه‌ر ته‌کنیک و ناوه‌رۆکی شانۆ له‌لایه‌ن ڕهخنهگرانهوه٠ له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاوڕدانه‌وه له ڕۆڵ و گرنگی شانۆی کوردی به‌پێویستمانزانی ئاوڕ له ڕه‌گه‌زی (کات) بده‌ینه‌وه، که ڕه‌گه‌ز و که‌ره‌سه‌یه‌کی گرنگی بنیاتی ده‌قی شانۆگه‌رییه و په‌یوه‌سته به‌ته‌کنیکی گێڕانه‌وه‌وه، چونکه هیچ گێڕانه‌وه‌یه‌ک به‌بێ بوونی کات ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی کات چه‌قێکی فره‌ته‌وه‌ر و فرهڕهههندیشی هه‌یه‌٠ له‌ڕاستیشدا،هه‌ر ئه‌و ڕۆڵ و پێگه گرنگه‌ی کاته، که سه‌رنجی زۆربه‌ی ڕه‌خنه‌گرانی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه،که‌چیتر وه‌کو بابه‌تێکی ئاسایی ته‌ماشای کات نه‌که‌ن، به‌ڵکو ڕه‌گه‌زی کات خۆی له‌خۆیدا خودی ده‌قه و ناکرێت فه‌رامۆش بکرێ٠ له‌وڕووه‌شه‌وه ،ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ش ، وه‌ک له‌ناونیشانه‌که‌یدا هاتووه(ڕه‌گه‌زی کات له‌بنیاتی ده‌قی شانۆیی (چێژ له مه‌رگتان وه‌رده‌گرم)،کە یەکێکە لەبەرهەمەکانی(حەکیم مەلا ساڵح) و لە کتێبی (هەڵەبجە لە ئامێزی مێژوودا) بەرگی (٤) بڵاوی کردۆتەوە، زیاتر ڕه‌گه‌زی (کات) مان کردۆته بنه‌ما و بنچینه‌ی توێژینه‌وه‌که و تێیدا ئه‌و قۆناغ و ساته وه‌خته مێژووییه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و دیاری ده‌کەین، که تێیدا پانتاییه‌کی جوگرافی گه‌وره‌ی وه‌کو شاری (هه‌ڵه‌بجه) له‌ساڵی 1988به‌ر شاڵاوی کیمیاباران ده‌که‌وێت و ڕووداو و تراجیدیایه‌کی گه‌وره‌ی مرۆیی و ژینگه‌یی دروستده‌کات، که له‌ماوه‌ی چه‌ند ساته‌وه‌ختێکی که‌مدا زیاتر له(5) هه‌زار مرۆڤی کورد به‌بێ جیاوازی ڕه‌گه‌زی و چینایه‌تی شه‌هید ده‌بن و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش له‌سه‌ر زێدی باب‌و باپیرانیان ئاواره ده‌بن ، هۆیه‌که‌شی له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌و خه‌ڵکه کوردبوون و ته‌سلیمی ویستی نه‌گریسی حزبی به‌عسی فاشی نهبوون٠