Mohammed Saeid؛ Ahang Mohammed
پوخته
وەسفکردنی ڕوخسار و شێوەی کارەکتەری ناوڕۆمانەکان دەستکردی جیهانی تایبەتی و بیروتێڕوانینی تایبەتی ڕۆماننوسن، ...
زیاتر بخوێنەوە
وەسفکردنی ڕوخسار و شێوەی کارەکتەری ناوڕۆمانەکان دەستکردی جیهانی تایبەتی و بیروتێڕوانینی تایبەتی ڕۆماننوسن، هاوشێوەیان نامۆتر لەنموونەکانی ژیان کەسایەتیەکان لەپێناوی گەیاندنی بیرومەبەستی دیاریکراودا وەسفدەکرێن، هەربەوجۆرەش ناوی تایبەتیان بۆ دادەنرێت. ڕۆماننوس وەسفی سیما و ڕوخسار و کەسێتی و خۆڕەوشت و هەڵوێستی تایبەتی کارەکتەرەکانی دەکات بۆکۆمەڵێک دەستەواژەی سەرنجڕاکێش، بەجۆرێک لەگەڵ ناوەکەیدا ڕێکیاندەخان ، زۆرجار ئەم وەسفانە لەزۆر لایەنەوە سەرنجیان ڕادەکێشن و بەچەندین واتا لێکدەدرێنەوە بێگومان خوێنەری هەر ڕۆمانێک بەدیدو تێڕوانینی جیاوازەوە هێندەیتر پەیوەندی نێوان ناوی کارەکتەر و جۆری وەسفەکان شی دەکەنەوە. جۆری وەسفکردنی کارەکتەرەکان لەڕێگەی ناوەکانیانەوە، ڕەنگدانەوەی باری تایبەتی دەروونی ڕۆماننوسن بەپێی ئەو ژینگەیەی تیایدا پەروەردە بووە، سەراپای جیهانی ڕۆمانەکە دەخوڵقێنێت ، جۆری بیرکردنەوە و چۆنیەتی تێڕوانینەکانی بۆ ژیان و هەڵوێستی تایبەتی ڕۆماننوس دەخەنەڕوو.