Hero Nasraldeen Muhammed؛ Hemn Nasraldeen Muhammed
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که ناونیشانى (شیکردنه‌وه‌یه‌کى ئاووهه‌وایی و جیۆمۆرفی بۆ ڕوودانى دیارده‌ى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که ناونیشانى (شیکردنه‌وه‌یه‌کى ئاووهه‌وایی و جیۆمۆرفی بۆ ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى) هه‌ڵگرتووه، لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که له په‌یوه‌ندى نێوان زانستى ئاووهه‌وا و جیۆمۆرفۆلۆجی، و تیایدا هۆکاره‌کانى ڕوودان و دووباره‌بونه‌وه‌ى دیارده‌ى لافاو له‌ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌دا خراوه‌ته‌ڕوو.ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌وێته به‌شى باشورى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستانه‌وه، که شارى که‌لار وه‌ک ناوه‌ندى ئیداره‌ى گه‌رمیان، و ناوه‌ندى ناحیه‌ى ڕزگارى به‌دوورى (3,5 کم) له باکورى ڕۆژئاواى شارى که‌لار ده‌گرێته‌وه، که ئاراسته‌ى ئاوى ئاوزێڵهکانى به‌رده‌سور و سه‌ید خه‌لیل و قه‌ره‌چێل و سێ لقی تر‌ى لاوه‌کى له چه‌مى پونگه‌ڵه به‌ناوچه‌که‌دا تێپه‌ڕده‌بن. له‌ڕووى ئه‌سترۆنۆمییه‌وه ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه ده‌که‌وێته نێوان دوو بازنه‌ی پانى (18= 36- 34° - 16= 40- 34°)ى باکور، و نێوان دوو هێڵى درێژى (44= 12- 45° - 10= 21- 45°)ى ڕۆژهه‌ڵات. ئامانج له‌م توێژینه‌وه‌یه خستنه‌ڕووى هۆکاره‌کانى ڕوودانى دیارده‌ى لافاوه له شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشان کردنى ئه‌و شوێن و گه‌ڕه‌کانه‌ى زۆرترین مه‌ترسی زیانی لافاویان له‌سه‌ره، به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره بۆ که‌مکردنه‌وه‌ى زیانه‌کانى، بۆیه له‌به‌ر ڕۆشنایی ئامانجى توێژینه‌وه‌که بۆ سێ ته‌وه‌رى سه‌ره‌کى دابه‌شکراوه، ئه‌وانیش (تایبه‌تمه‌ندی گشتى ئاووهه‌واى ناوچه‌ى لێکۆڵینه‌وه، و تایبه‌تمه‌ندى مۆرفۆمیترى ئاوزێڵهکانى، و ڕوودانى دیارده‌ى لافاو له‌شارى که‌لار و ناحیه‌ى ڕزگارى)، لێکۆڵینه‌وه‌که گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى که گۆڕانکارى له جۆر و ژماره و قوڵى ئه‌و نزمه پاڵهپهستۆیانهى ههڵدهکهنە سه‌ر ناوچه‌که، ده‌بنه هۆى داکردنى بڕێکى زۆر له‌باران له‌ماوه‌یه‌کى کورت‌دا، به‌مه‌ش دیارده‌ى لافاو له‌دۆڵى ئاوزێڵه‌کان و گه‌ڕه‌که‌کانى ناوچه‌که‌دا دروست ده‌بێت، به‌ڵام به‌هۆى درێژکۆڵهیی شێوه‌ى ئاوزێڵه‌کان، مه‌ترسى ڕوودانى لافاوى له‌ناکاوى نییه، و دووباره‌بونه‌وه‌ى دیارده‌ى لافاو له‌ناوچه‌که پلهبهپلهییه و پێشبینى کراوه.