Mummed Mahwe
پوخته
پاش ئەوەی لە قؤناغەکانی سەرەتادا لە چیوەی ژیربێژییدا لە ’دیاریکردن’ کۆڵرایەوە، زانستى زمانیش ...
زیاتر بخوێنەوە
پاش ئەوەی لە قؤناغەکانی سەرەتادا لە چیوەی ژیربێژییدا لە ’دیاریکردن’ کۆڵرایەوە، زانستى زمانیش شیکردنەوەو تویژینەوەکانی خۆی لەسەر کرد. ئەم هەوڵەی بەردەستتان سەر بە بەرنامەکەی دواییانە. دیاریکردن پەیوەندیی بە واتاوە هەیەو وەک بابەتێکی بواری سیمانتیک بینراوەو مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. دیاریکراویی سیمانتیکیی ، لەم لیکۆڵینەوەیەدا، لە فەرهەنگدایەو پێواژۆکانی دیاریکردنیش لە ڕێزماندا. پەیکاڵا لەگەڵ مۆدیلە تێکەڵاوەکەی ئەم زارەدا (چونةەناویەکی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکس)، پێواژۆکانی دیاریکردن لە پێکهاتەکانی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسدا جیبەجیدەکرێن. واتا، دیاریکردن بە پێڕەوێک لەو دوو پێکهاتەیەدا دادەنرێت و بەو شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، کە ژمارەیەک لە مۆرفێمی خۆی لەگەڵ ڕێسا، مەرج و دابەشبونیاندا هەبێت، کە دەربڕدراوو پێکهاتوەکانیان پێبەرهەمدەهێنرێن. گفتوگۆکان بەتایبەتیی لەسەر مۆرفێمەکانی /ە/ ى وشەدروستکردن و ئەوەى /ە/ ى بەرهەمهێنانن. دیارە، کە هەندێک توخمی تریش هێنراونەتەوەو ڕونکراونەتەوە. بەشی یەکهەم بۆ چەمکی دیاریکراویی لە فەرهەنگداو بەشی دوهەم بۆ دیاریکردن لە مۆرفۆلۆژییداو سێهەمیش بۆ ئەوەی سینتاکسی تەرخانکراوە. لە سەرەتادا هێماکان هێنراونەتەوەو زاراوەکان ڕونکراونەتەوە.