Shaida Rashid Muhammed؛ Awat Rahim Karim
پوخته
ئه‌م لێکۆڵینهوهه له ژێرناونیشانى ( که‌لتورو دابونهریتى کوردى و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رئافره‌ت ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م لێکۆڵینهوهه له ژێرناونیشانى ( که‌لتورو دابونهریتى کوردى و ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رئافره‌ت له دیوانهشیعرى (ملوانکه )ى شێرکۆبێکه‌سدا) دا ،هه‌وڵێکه بۆ خستنه‌ڕوى مافى ژن و هه‌وڵدان بۆ خستنه‌ڕووى کێشه‌کانى ژن و به مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رکردنى کێشکان و بهدهستخستى ماف و ئازادیه‌کانى ژن و شکاندنى ئه‌و دابونه‌ریت و که‌لتوره ناپهسهندانهى که ڕێگه له ئازادی و بیر‌و ڕاومافى کارکردن و ده‌سه‌ڵاتى ژن ده‌گرێت .چونکه ژنان شانبه‌شانى پیاوان ڕۆڵى سه‌ره‌کییان هه‌یه له گه‌شه‌کردن و به‌روپێشبردنى کومه‌ڵگه‌دا، و بنبڕکردنى جیاوازى ڕه‌گه‌زى ,سودوه‌رگرتن له ئه‌زموون و کارامایى ژنان . (شێرکۆبێکه‌س ) ،له به‌شێکى زۆرى به‌رهه‌مه شیعرییه‌کانیدا ، ژن که‌ره‌سته‌یه‌کى گرنگى به‌رهه‌مه‌کانیه‌تى و هه‌روه‌ک خوى ده‌ڵێت (( شیعر به‌بێ ژن شیعر نییه )) هه‌ربۆیه ڕه‌نگدانه‌وه‌ى جۆراو جۆرى زمانى ژن و مێیینهیى له‌ناو شیعره‌کانیدا به‌کارهێناوه .به‌تایبه‌تى ،دیوانى (ملوانکه ) یه‌کێکه له و به‌رهه‌مه شیعرییه‌ى بۆ ژن و مافى ژن ته‌رخانکردووه .ئه‌م توێژینه‌وه له‌م گۆشهنیگاییهوه له شیعره‌کانى شێرکۆیى ڕوانیوه, ئه‌م لایه‌نه‌ى کردوه‌ته ئامانجى سه‌ره‌که‌ى خۆیى و .دابه‌ش ده‌بێت به‌سه‌ر دووبه‌شدا، به‌شی یه‌که‌م : به شێوه‌یه‌کى گشتى گرنگى به‌لایه‌نى تیورى دراوه ، پارى یه‌که‌م : باس لەکەلتورو ئافرەت دەکات پاری دووەمیش باس لە ئافره‌ت و داب ونه ریت دەکات له کۆمه‌ڵگای کوردی‌دا.،به‌شی دووه‌میش له‌دوو پار پێکدێت ،له پارى یه‌که‌مدا :باسمان له رۆڵى شێرکۆ بێکه‌س و گرنگى دان به‌ژن کردوه ، لهپارى دووه‌میشدا وه‌ک به شێکى پراکتیکى باسمان له : که‌لتورو دابونهریتى کوردى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى له‌سه‌رئافره‌ت له دیوانهشیعرى (ملوانکه )ى( شێرکۆبێکه‌س ) دا کردوه ،له ئه‌نجامدانى لێکۆڵینهوهکهمانیش ڕێبازى وه‌سفى شیکاریمان به کارهێناوه ،له‌کۆتایدا ئه‌نجامه‌کان وپوخته‌ى توێژینه‌وه‌که به‌زمانى ئینگلیزى و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى کهبهکارهێنراوه خراونه‌ته ڕوو.