Soran Bahaa Aldeen Ezaldeen
پوخته
هێمن، شاعیری جوانی و ئیستاتیکا، ئه‌و شاعیره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌تبا بۆ نێو جیهانه خه‌یاڵییه‌که‌ی، ...
زیاتر بخوێنەوە
هێمن، شاعیری جوانی و ئیستاتیکا، ئه‌و شاعیره‌ی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌تبا بۆ نێو جیهانه خه‌یاڵییه‌که‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌ی خۆت دیمه‌نه‌کان ببینی، وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌و پاییزه‌دا ده‌ستی تۆی گرتبێ و کووچه و کۆڵانی شارت پێبکا.
شیعری هێمن وه‌ک شه‌پۆلی ده‌ریا به ئارامی له پێش چاوان دێن و ده‌ڕۆن، ئه‌و له خه‌میشدا شه‌پۆل دروستده‌کا، پیسییه‌کان راده‌ماڵێ و ناخی روونت پیشانده‌دا.
شاعیر له ئاسۆیه‌کی دووره‌ده‌سته‌وه، وێنه‌ی ئاوابووی زه‌رده‌ی پاییز ره‌نگین ده‌کات، باس له‌و په‌ڵه هه‌ورانه ده‌کات، که جوانی ئاسمانیان گرتووه، ئه‌و مه‌له له‌نێو ده‌ریای مه‌ندی خه‌یاڵدا ده‌کا، به دڵێکی پڕ له تاسه‌وه داهێنان له شیعر و وێنه‌کانیدا ده‌کا، رووپه‌ڕه‌کانی رۆژمێری ژیانی ده‌گێڕێته‌وه، که پڕن له وێنه‌ی شاعیرێکی دڵشکاو.
شاعیر کۆمه‌ڵێ وێنه له دونیای جیاواز پێکه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه هێمنه ده‌توانێ له ئێواره‌یه‌کی لاچه‌پی دووره‌ده‌ستدا، له پاییزێکدا وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێ خۆڵی مردووی به‌سه‌ردا کرابێت، ئه‌و رووح به‌به‌ریاندا بکات، وێنه‌ی جوڵاویان لێ دروست بکات.
وێنه‌ی شیعری پیشانده‌ری ناوه‌رۆکی شیعره، ئه‌و دیمه‌نه‌یه، که خوێنه‌ر بۆ خۆی که‌مه‌ندکێش ده‌کات، وێنه‌ی شیعری وه‌کو ئاوێنه‌یه‌ک وایه، که خوێنه‌ر بیر و خه‌یاڵ و سۆز و ئه‌ندێشه‌ی شاعیری تێدا ده‌بینێت.
وێنه‌ی شیعری بنیاتێکی سه‌ره‌کییه له ده‌قی شیعریدا، جه‌وهه‌ری هونه‌ری شیعره، واتای شیعر له‌وه‌وه دروست ده‌بێت، شاعیران له شیعره‌کانیاندا، وێنه‌یه‌ک ده‌کێشن، وه‌ک چۆن وێنه‌کێشێک وێنه‌ی تابلۆیه‌ک ده‌کێشێت، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌ی شاعیر دوو لایه‌نی هه‌یه، ئه‌وه‌ی له زیهنی خۆیدا هه‌یه و ئه‌وه‌ی له شیعره‌که‌دا دروستده‌بێت، ئه‌و وێنه‌یه‌ش بۆ هه‌ر خوێنه‌رێک مانایه‌کی جیاواز ده‌دات، که‌ره‌سته‌کانی ئه‌و وێنه‌یه‌ش بیر و سۆز و خه‌یاڵی شاعیره.
ئامانجی لێکۆڵینه‌وه‌که، توێژینه‌وه‌یه له وێنه‌ی جوڵاوی شیعری لای هێمن، که تێیدا ره‌هه‌ندی واتایی و جوانی و ده‌روونی تێدا روونده‌کرێته‌وه، له رێگه‌ی وه‌سف و شیکاره‌وه ده‌قه‌کانی هێمن شیکراونه‌ته‌وه، له‌و رێگه‌یه‌وه شێوازی شاعیر ده‌رکه‌وتووه، وێنه‌کان بوون به ناسنامه‌یه‌کی هێمنی موکریانى.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا (وێنه‌ی جوڵاو له شیعری ئێواره‌ی پاییزی هێمندا) که له دوو به‌ش پێکهاتووه، له رووی تیۆرییه‌وه باسی چه‌مک و پێناسه‌ی وێنه‌ی شیعری و رۆڵ و جۆره‌کانی وێنه‌ی شیعری ده‌کرێت، پاشان به وردی باسی وێنه‌ی جوڵاو یان وێنه‌ی ڤیدیۆیی ده‌کرێت. له رووی پراکتیکیشه‌وه که تێکه‌ڵ به لایه‌نی تیۆری کراون، باسی ئه‌و وێنانه ده‌کرێن، که هێمن له قه‌سیده‌ی ئێواره‌ی پاییزدا دروستیکردووه، هه‌موو جۆری وێنه‌کانی ده‌ستنیشان ده‌کرێن، لێکۆڵینه‌وه‌که به ئه‌نجام و پوخته‌ی باسه‌که به زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و لیستی سه‌رچاوه‌کان کۆتایی دێت.