Srwa Taher Ali؛ Aveen Asos Hama
پوخته
شیعرییەتی دەق هەموو ئەو رەهەندو رێسایانە دەگرێتەوە، کە دەربڕینێک لە دەربڕینێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
شیعرییەتی دەق هەموو ئەو رەهەندو رێسایانە دەگرێتەوە، کە دەربڕینێک لە دەربڕینێکی تر جیادەکاتەوە و داهێنانی ئەدەبی تێیدا لە دایک دەبێت.لە بواری هونەری چیرۆک و رۆماندا،توێژەران کار بۆ ئەوە دەکەن بتوانن شیعرییەتی هونەری گێڕانەوە دەستنیشان بکەن.رەگەزە پێکهینەرەکانی رۆمان و بنیاتی گێڕانەوە لە رۆماندا مەودایەکی فراوانی هەیە،شیعریەتی رەگەزەکان و شیعرییەتی بەشە سەرەکییەکانی زمان و کەرەسەکانی دەربڕین زیاتر یارمەتیدەرە بۆ شارەزابوونی زیاتر لە بوونیادی رۆمان و شێوازی شیعری بوون و لایەنی فۆڕم وبنەما دەلالی و پێکهاتەییەکانی رۆمان،لەم روانگەیەوە دەقەکانی "بەختیار عەلی" لە چوارچێوەی هەڵبژاردنی کەرەسە زمانییەکاندا توانیویەتی شیعرییەت بەدەقەکانی ببەخشێت،بەتایبەت ئەو ناوانەی لە رۆمانەکانیدا بەکاریهێناون بەجۆرێکن، سیمایەکی شیعری و داهێنەرانەی خولقاندووە، کە جیای دەکاتەوە لە رۆماننووسەکانی تر، هەر ئەمەش وایکرد ئەم توێژینەوەیە بەناونیشانی( شیعرییەتی ناو لە "رۆمانی دواهەمین هەناری دونیا"ی بەختیار عەلی دا) ئامادە بکەین.توێژینەوەکە پێک دێت لە دوو بەش، بەشی یەکەم باس لە چەمکی شیعریەت و ناو لەرووی زمانەوانی و پەیوەندی شیعرییەت وزمانەوانی و رۆڵی ناو لەناو دەقی ئەدەبیدا دەکات، بەشی دووەم باس لە شیعرییەتی زمان دەکات لە رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا" و شیعرییەتی ناو و رۆڵی ناو لەپێکهاتنی وێنەی هونەری دەکات. لە کۆتایشدا چەند ئەنجامێک و لیستی سەرچاوەکان خراونەتە روو. ئەم توێژینەوەیە بە پێی رێبازی شیوازگەری کاری لەسەر چۆنیەتی شیکردنەوەی چەمکەکان و کارکردن لەسەر دەقی رۆمانی "دواهەمین هەناری دونیا"، کردووە.