Dara Muhammed؛ Umer Ahmed Aziz
پوخته
زمان و فه‌لسه‌فه ( Language & philosophy) دوو بابه‌تی گرنگ و تاڕاده‌یه‌کیش وابه‌سته و تێکچڕژاون ، سه‌ره‌تا ...
زیاتر بخوێنەوە
زمان و فه‌لسه‌فه ( Language & philosophy) دوو بابه‌تی گرنگ و تاڕاده‌یه‌کیش وابه‌سته و تێکچڕژاون ، سه‌ره‌تا و ده‌ستپێکی زمانه‌وانی و شیکاری زمانیی له کایهیفهلسهفهدابووه ، یه‌کێک له پێناسه‌کانی فه‌لسه‌فه شیکاری چه‌مکه‌کانه، به‌و پێودانگه چه‌مکی زمان و شیکاری زمان یه‌کێکه له‌و بابه‌تانه‌ی، که له مێژه فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رقاڵکردووه ، چفهلسهفهی کۆن وه‌ک له دیدگاکانی( ئه‌فلاتوون ئه‌رستۆ ...تاد) چ فه‌لسه‌فه‌ی نوێ که خۆی له دیدگای( دیکارت ، فهدگهنشتاین ، کارناب ....) ده‌بینێته‌وه . بته‌وی په‌یوه‌ندی زمان به فه‌لسه‌فه‌وه گه‌یشتۆته ئاستێک، که به‌پێی بۆچوونی هه‌ندێک له فه‌یله‌سوفه‌کان ( ههمووگرفتێکی فه‌لسه‌فی په‌یوه‌سته به گرفتێکی زمانییه‌وه ) . چونکه زمان باڵاترین هۆکاری گهیاندنیبیرو هزره‌کانه ،هزری فه‌لسه‌فی بێت یان لۆجیکی یان مه‌عریفی...تاد . له‌م سۆنگه‌یه‌وه ڤدگهنشتاین پێی وایه، زمانی کامڵ ئه‌و زمانه‌یه وابه‌سته‌ی بیری فه‌لسه‌فی ده‌بێت و توانای گوزارشتکردنی ته‌واوی له ڕاستییه‌کان هه‌یه، که ئامانجی سه‌ره‌کی گه‌یاندنی بیرى گه‌ڵاڵه‌بووه لای ئاخێوه‌ره به گوێگر. ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له زمان‌ناسی کوردی‌دا زۆر به که‌می له‌م لایه‌نه‌ی زمان کۆڵراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش گرنگی بابه‌تی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، که ته‌رخانکراوه بۆ په‌یوه‌ندی نێوانزمان و فه‌لسه‌فه . تێیدا پێگه‌ی زمان و ڕاڤه‌ی زمان له فه‌لسه‌فه‌ی کۆن و نوێ‌دا خراوه‌ته‌به‌رباس و لیکۆڵینه‌وه و به‌راوردکراون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له فه‌لسه‌فه‌ی کۆن بۆچوونه‌کانی (ئه‌فلاتوون ، ئه‌رستۆ ) و له فه‌لسه‌فه‌ی لۆجیکیش بۆچوونه‌کانی هه‌ریه‌ک له (کاسییر ، راسل ،کارناب ، ڤدگنشتاین ) وه‌رگیراون .