Salm Hassan Aziz؛ Aryan Sediq Aziz
پوخته
هەر زمانێک لە نێو زمانەکانی جیهاندا تایبەتمەندیی خۆی هەیە زمانی کوردیش، کە یەکێکە لە زمانە ئێرانییەکان ...
زیاتر بخوێنەوە
هەر زمانێک لە نێو زمانەکانی جیهاندا تایبەتمەندیی خۆی هەیە زمانی کوردیش، کە یەکێکە لە زمانە ئێرانییەکان خاسیەت و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، لە بوارەکانی زمان و ئاستەکانیدا جیایدەکرێتەوە لەگەڵ زمانەکانی تردا. لێکۆڵینەوە لە هەندێک لایەنی زمانی کوردیی بە گشتیی نەکراوە، شێوەزاری هەورامیی، کە بەشێکە لە دیالێکتی گۆران کەمتر کاری لەسەر کراوە، بۆیە پێویستە ئەو لایەنانەی، کە کاری لەسەر نەکراوە بخرێتە بەر تیشکی لێکۆڵینەوە، ئەم لێکۆڵینەوەیەیش هەوڵێکە بۆ ئەو مەبەستە، دەمانەوێت تیشکبخەینەسەر لایەنە شاراوەکانی ئەم شێوەزارە لە زمانی کوردییدا.
01 ناونیشان و بواری لێکۆڵینەوەکە:
بریتییە لە (مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسی ژمارە لە شێوەزاری هەورامیدا) لێکۆڵینەوەیەکی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسی)یە، بە پێی لێکۆڵینەوەکە لە هەندێک شوێنیشدا پەنابراوەتە بەر واتاسازیی، ژمارەیش وەک چەمکێکی ئەبستراکت لە کێشەدایە، لەم شێوەزارەدا شیکردنەوەی بۆ نەکراوە، ئەم لێکۆڵینەوەیەیش هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى لایەنەکانى ژمارە لە شێوەزارەکەدا.
کەرەسەو سنووری لێکۆڵینەوەکە:
2. کەرەسەی لێکۆڵینەوەکە داتای نوسین و ئاخاوتنی قسەپێکەرانی ئەمڕۆی زمانی کوردییە و لە چوارچێوەی شێوەزاری هەورامیدا شیکراوەتەوە. واتە ئەم لێکۆڵینەوە بۆ دیالێکتی گۆران شێوەزاری هەورامیی تەرخانکراوە، نموونەی کەرەسەکانیش زمانی نوسین و ئاخاوتنی ئەمڕۆی شێوەزارەکەیە.
3. ڕێبازی لێکۆڵینەوەکە :
ئەو ڕێبازەی، کە لە شیکردنەوەکاندا گیراوەتەبەر، ڕێبازێکی (پەسنیی –شیکاریی)یە، باس لە شیکردنەوەی ئاستی مۆرفۆلۆژیی و سینتاکسی ژمارە کراوە.
4. گرنگیی لێکۆڵینەوەکە :
گرنگیی ئەم لێکۆڵینەوەیە، کە تا ئێستا لە شێوەزاری هەورامیدا لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆی لەم شێوە لەسەر ژمارە نەکراوە و بەم جۆرە نەخراوەتە ناو چوار چێوەی توێژینەوەیەکی زانستیەوە، بۆیە بە پێویستمان زانی هەوڵێک لەم بارەیەوە بدەین و هەندێک لایەنی شاراوەی ئەم بابەتە بخەینەڕە. ئەم لێکۆڵینەوەیە هەوڵێکە بۆ یەکلاکردنەوەی هەندێک لایەنی کێشەداری ژمارە لە شێوەزارەکەدا.
5. گرفتی لێکۆڵینەوەکە:
لە لێکۆڵینەوەکەدا دوچاری هەندێک کێشە بووین، لەوانە نەبوونی سەرچاوە لە شێوەزارەکەدا لەسەر ئەم بابەتە، تەنانەت لە زمانی کوردیشدا کەمتر کار لەم بوارەدا کراوە. سود لەو سەرچاوانە وەرگیراوە، کە لە کرمانجی ناوەڕاستدا کاری لەسەرکراوە لەگەڵ سەرچاوەی بیانیی.
6. پێکهاتەی لێکۆڵینەوەکە :
بێجگە لە پێشەکیی، لە ڕووی ناوەڕۆکەوە لە دوو بەش پێکهاتووە و لە کۆتاییشدا ئەنجام و کورتەی لێکۆڵینەوەکە بە هەردوو زمانی عەرەبیی و ئینگلیزیی خراوەتەڕوو.