Dilshad Galle Salih؛ Peshraw Salih Ali
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که بریتییه له (پرۆسه مۆرفۆفۆنۆلۆجییه‌کان له زمانى کوردی‌دا)، ئه‌مه‌ش ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که بریتییه له (پرۆسه مۆرفۆفۆنۆلۆجییه‌کان له زمانى کوردی‌دا)، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستى ڕوونکردنه‌وه‌ى ئه‌و کاریگه‌رییانه‌ى که پێکهاته‌کانى زمان له سه‌ر یه‌کترى هه‌یانه، ئاستى مۆرفۆفۆنۆلۆجى، وه‌ک به‌شێک (ناوبه‌ند) له زماندا، خوێندنه‌وه‌یه‌کى دروستهیى (پێکهاته‌یى) فۆنۆلۆجى مۆرفێمهکانه، واته پێکه‌وه‌به‌ستنى فۆنێمه‌کان له ناو مۆرفێمه‌کاندا، خۆى به شیکردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کانى زمانه‌وه خهریکدهکات. مۆرفۆفۆنۆلۆجى ئاستێکى سه‌ربه‌خۆ نییه و له نێوان هه‌ردوو ئاستى فۆنۆلۆجى و مۆرفۆلۆجیدا دروستبووه. گرنگى سه‌ره‌کى له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا، تیشکخستنه‌سه‌ر هه‌ندێک لایه‌نى پێڕهوبهندى زمانى کوردییه له ڕووى گۆڕان و داڕشتنى دیارده و یاساکانى زمانه‌که و خستنه‌ڕووى ئه‌و گۆڕانکارییه فۆنۆلۆجییانهى که به‌سه‌ر وشه و مۆرفێمه‌کاندا دێن. هه‌روه‌ها له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازى سینکرۆنى و به‌راوردکارى، په‌یڕه‌وکراوه، پێکهاته‌کانى فۆنۆلۆجى و مۆرفۆلۆجى به‌پێى ئاخاوتنى ڕۆژانه‌ى خه‌ڵکى و به شێوه‌ى دیالێکتى کرمانجیى ناوه‌ڕاست لێکدراوه‌ته‌وه.