Salar Faeq Majid؛ Muhammed Hussen Ahmed
پوخته
ئەم توێژینەوەیه بە ناونیشانى (ترایگلۆسیا لە ناوچە کوردستانییه‌کانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان) ...
Read More
ئەم توێژینەوەیه بە ناونیشانى (ترایگلۆسیا لە ناوچە کوردستانییه‌کانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستان) توێژینه‌وه‌یه‌کی کاره‌کییه و هەوڵێکە بۆ خستنەڕووى ئەو هەلومەرجە زمانییەى, کە ئاخێوەرانى ناوچە کوردستانییه‌کانى ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم پێیدا تێدەپەڕن، ئەویش بەکارهێنانى هەردو زمانى (عەرەبى) و (کوردى) و شێوه‌زارێک، ئەم دیاردەیەش لە زانستى زمانى کۆمەڵایەتیدا بە (ترایگلۆسیا) ناسراوە.له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا ڕێبازی په‌سنی شیکاری په‌یڕه‌و کراوه، به پێی پێویستی هه‌ندێک بابه‌تی توێژینه‌وه‌که، سود له ڕێبازی مێژوییش وه‌رگیراوه. به‌مه‌به‌ستی سنوردارکردنی بواری توێژینه‌وه‌که‌و وردبونه‌وه به سه‌رجه‌م لایه‌نه‌کانی دیارده‌ی ترایگلۆسیا له ناوچه‌که، ته‌نها سنوری (ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قین و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری) به‌نمونه وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها له ڕوی کاتیشه‌وه، قۆناغی دوای پرۆسه‌ی ئازادی عێراق (2003) تاکو (2016) سنوری توێژینه‌وه‌که‌یه .توێژینەوەکە جگە لە پێشەکى و ئەنجام و سەرچاوەکان و ئەم پوختەیە، لە سێ تەوەر پێکهاتووە:تەوەرى یەکەم: ناساندنى زاراوه‌و چەمک و پێناسەى (ترایگلۆسیا) وەک زاراوەیەکى نوێى زمانەوانى کۆمەڵایەتى، له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕوی چه‌ند زاراوه‌یه‌کی نزیک و په‌یوه‌ست به دیارده‌ی ترایگلۆسیا وه‌ک (دایگلۆسیا، بلنگوالیزم، سیاسه‌تی زمان و پلانی زمان و فره‌زمانی).تەوەرى دووەم: چه‌مک و جوگرافیا‌و سنوری هه‌رێمی کوردستان و ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم ناسێنراوه، له‌گه‌ڵ خستنه ڕوی جوگرافیای قه‌زای خانه‌قین و ناحیه‌کانی، هه‌روه‌ها ژماره‌ی دانیشتوان و پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی قه‌زاکه.ته‌وه‌ری سێیه‌م: له‌م ته‌وه‌ره‌دا باسی ترایگلۆسیا له ناوه‌ندی قه‌زای خانه‌قیندا کراوه، که سێ جۆر زمان به‌کاردێت (زمانی کوردی، زمانی عه‌ره‌بی، شێوه‌زاری خانه‌قینی)، پاشان هۆکاره‌کانی په‌یدابونی ترایگلۆسیا له قه‌زای خانه‌قیندا خراوه‌ته‌ڕو، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی به‌کارهێنانی هه‌ریه‌ک له (زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی و شێوه‌زاری خانه‌قینی) له (8) بواردا باسی لێوه کراوه، که بریتین له: (گفتوگۆ‌و ئاخاوتنی ڕۆژانه، په‌روه‌رده‌و فێرکردن، خوێندنی باڵا، دامودهزگاو فه‌رمانگه‌کانی میری، وتاری ئاینی، ڕاگه‌یاندن، ئه‌ده‌ب و هونه‌ر، تابلۆی سه‌ر شه‌قام و دوکان و ...)، لایه‌نی به‌هێزی و لاوازی (زمانی کوردی و زمانی عه‌ره‌بی و شێوه‌زاری خانه‌قینی) ڕونکراوهتهوهو به وردی تیشکی خراوه‌ته‌سه‌ر.له کۆتایشدا گرنگترین ئه‌نجامه‌کان خراوه‌ته‌ڕو دواتر لیستی سه‌رچاوه‌کان.