Awat Rahim Kareem
پوخته
به‌رهه‌مى نووسه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و کێشه فیکرى و کلتوریانهیه،که‌له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا ...
زیاتر بخوێنەوە
به‌رهه‌مى نووسه‌ر ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌و کێشه فیکرى و کلتوریانهیه،که‌له نێو کۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه،نووسه‌ر ناتوانێت خۆی دووره په‌رێز بگرێت له ڕووداوه‌کانى ده‌وروبه‌رى ،ڕاستیه‌کانى هه‌ر سه‌رده‌م و قۆناغێک ڕاسته‌خۆ کاریگه‌رى ئاشکراى هه‌یه له‌سه‌ر بیرى نووسه‌راندا.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵدانێکه بۆ خوێندنه‌وه و شیکردنه‌وه‌و لێکدانه‌وه‌ى به‌رهه‌مى بیری نووسه‌ر له بوارى نووسینى ڕۆماندا ،چونکه ڕۆمان بارودۆخ و پێداویستییه‌کانى سه‌رده‌مه‌که‌ى ده‌گێرێته‌وه و په‌یوه‌ست بوونى به به‌ها نوێیه‌کانه‌وه یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى ڕۆمان ،واته ڕۆمان به زۆری ڕه‌نگدانه‌وه‌ى واقیعى کۆمهڵگهکهیهتى ئه‌مه‌له لایه‌ک، له لایه‌کى تریشه‌وه ڕۆمان له‌گه‌ڵ گۆران‌دا هاوکاته هه‌ر گۆرانکارییه له کۆمه‌ڵگه ڕووبدات ئه‌وا ئه‌گه‌رى سه‌رهه‌ڵدانى سه‌رهه‌ڵدانى ڕۆمان یان جۆرێک له‌رۆمان هه‌یه، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌دوو به‌ش و پێشه‌کى و ئه‌نجام و ناوى لیستى سه‌رچاوه‌کان پێکهاتووه،بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ڕێبازى وه‌سفی شیکارى به پێویست زانرا ئامانجى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵێکه بۆ دۆزینه‌وه‌ى پێگه‌ى ژن له ناو ڕۆمانه‌که‌دا و ده‌رخستنى ئه‌و کێشه‌و گرفتانه‌ى که ڕووبه‌ڕووى ئافره‌ت ده‌بێته‌وه به هۆی که‌لتوور و داب و نه‌ریتى کۆمه‌ڵگاوه به‌شی یه‌که‌م به ناونیشانى (ڕه‌هه‌نده سۆسێۆلۆژییهکان و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕۆماندا )که له دوو تهوهرپێکهاتووه وتهوهرى یه‌که‌م له ژێرناونیشانى (ڕه‌هه‌نده سۆسیۆلۆژییهکانى ڕۆمان) ته‌وه‌رى دووه‌م به‌ناونیشانى (بابه‌ت و کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕۆماندا وه‌کو(په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تى،دوورکه‌وتنه‌وه،نامۆبوون،کێشه‌ى ئافره‌تان،لادانى کۆمه‌ڵایه‌تى)،که له‌م به‌شه‌دا به‌شێوه‌یه‌کى گشتى هه‌وڵ دراوه باس له کێشه‌ى ئافره‌ت کراوه به گشتى وله ڕۆمان به تایبه‌تى، هه‌روه‌ها به‌شی دووه‌میش له ژێرناونیشانى(خوێندنه‌وه و ده‌رکه‌وته‌کانى ژن له‌ناو ڕۆمانه‌که‌دا)که له دوو ته‌وه‌ره پێکهاتووه ته‌وه‌رى یه‌که‌م له‌ژێر ناونیشانى (ده‌رکه‌وته‌کانى ئافره‌ت له‌ده‌قی ڕۆمانه‌که‌دا وه‌کو(پێگه‌ى ئافره‌ت،ئافره‌ت وه‌کو خۆشه‌ویست،سه‌رزه‌نشتکردنى ئافره‌ت،ئافره‌ت وه‌ک جه‌سته‌و جوانى ،کێشه‌ى ئافره‌ت .............هتد ته‌وه‌رى دووه‌میش خوێندنه‌وه‌یه‌کى گشتى بۆ ده‌قی ڕۆمانه‌که له‌کۆتای توێژینه‌وه‌که‌دا ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى که توێژینه‌وه‌که به‌ده‌ستى هێناوه خراوه‌ته‌ڕوو، هه‌روه‌ها پوخته‌ى باسه‌که به زمانى عه‌ره‌بی و ئینگلیزى خراوه‌ته ڕوو، له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوانه‌ى که توێژینه‌وه‌که سوودى لێ وه‌رگرتوون.