Ahmed Muhamed Mira؛ Mohamed Dler Amin
پوخته
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانى (زمانى شیعریی یاخیبوون له دیوانى ئێستا کچێک نیشتمانمه_ى شێرکۆ ...
Read More
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به ناونیشانى (زمانى شیعریی یاخیبوون له دیوانى ئێستا کچێک نیشتمانمه_ى شێرکۆ بێکه‌سدا)، له تێزی دکتۆرای توێژه‌ره‌وه وه‌رگیراوه، که به په‌یڕه‌وکردنى ڕێبازی توێژینه‌وه‌ى وه‌سفیی شیکاریی، کاری تێدا کراوه. له‌و ڕووه‌شه‌وه توێژینه‌وه‌که به‌سه‌ر دوو به‌شی سه‌ره‌کیدا دابه‌شکراوه، به‌شی یه‌که‌م بۆ (زمانى شیعریی یاخیبوون‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانى) ته‌رخانکراوه، که توێژینه‌وه‌یه له زمانى شیعری‌و دواتر ده‌ستنیشانکردنى ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه سه‌ره‌کییانه‌ى، زمانى شیعریی یاخیبوونیان پێده‌ناسرێته‌وه.ىله به‌شی دووه‌مدا، جه‌خت له زمانى شیعریی یاخیبوون له دیوانى ئێستا کچێک نیشتمانمه_ى شێرکۆ بێکه‌سدا کراوه‌ته‌وه، له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه، وێڕاى خستنه‌ڕووى زمانى شیعریی له ئه‌زموونى شیعریی شاعیردا، ئه‌وه‌ى زیاتر جێگه‌ى گرنگیی توێژینه‌وه‌که‌یه، ڕه‌هه‌نده‌کانى زمانى شیعریی یاخیبوونه، که په‌یوه‌ست به ده‌قه شیعرییه‌کانى نێو دیوانه‌که‌وه کاریان له‌سه‌ر کراوه، به‌وه‌ش لادانى زمانى له‌پێناو بهرههمهێنانو به‌رجه‌سته‌کردنى بیری یاخیبووندا، بنه‌مای شیکردنه‌وه‌کان پێکده‌هێنێت. ئامانجى زانستیی توێژینه‌وه‌که، ڕاڤه‌کردنى زمانى شیعریی یاخیبوون‌و خستنه‌ڕووى ڕهههندهکانیهتى به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له دیوانه‌که‌دا، سه‌رباری نیشاندانى ڕۆڵی لادانى زمانی له گه‌یاندنى په‌یامی یاخیبووندا لای شاعیر.