Salam Abdullah
پوخته
له‌مێژووی هاوچه‌رخی تورکیادا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد‌و جوڵانه‌وه رزگاریخوازییهکهی، ...
زیاتر بخوێنەوە
له‌مێژووی هاوچه‌رخی تورکیادا روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد‌و جوڵانه‌وه رزگاریخوازییهکهی، چه‌ندین شێوه‌ی له‌خۆگرتووه، ئه‌گه‌رچی له‌رووه مێژووییه‌و سیاسییه‌که‌یه‌وه کاتێک لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ، ئه‌و روبهڕووبوونهوانه ده‌چنه چوارچێوه‌ی هه‌وڵی تورکیا بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد به‌مانای کۆتاییپێهێنانیو شێوه‌کانی سیاسی‌و سهربازییو ئابووریی له‌خۆگرتووه، به‌ڵام پیاده‌کردنی تێزی ئاوێته‌کردنی تورکی- ئیسلامی، ئه‌میش ده‌چێته ئه‌و چوارچێوهیهوهو بگره کاریگه‌ری که‌متر نه‌بوو لهروبهڕووبوونهوه سیاسی‌و سهربازییو ئابوورییهکانیتر، بێگومان تورکیا به‌درێژایی مامه‌ڵه‌کردنی له‌گه‌ڵ کێشه‌ی کورددا هه‌وڵیداوه کام ئامراز له‌کام قۆناغی مێژوویی‌دا کاریگه‌ری زیاتری هه‌یه ئه‌وه تاقیبکاته‌وه‌و بهکرایبێنێت، سه‌رباری گه‌ڵاڵه‌بوونی ئه‌و ئامرازه له‌نێوخۆی تورکیا‌و لای پارته سیاسیهکانو حکومه‌تی فه‌رمانڕه‌وا. سه‌ره‌تای ساڵانی هه‌شتاکانی سه‌رده‌ی بیتسهمیش قۆناغێکی نوێی پیاده‌کردنه‌وه‌ی تێزی ئاوێته‌کردنی تورکی ئیسلامی بوو بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رووی گهشهکردنو هه‌ڵکشانی جوڵانه‌وه‌ی کورد‌و رێگریکردن له‌گه‌شه‌کردنی کێشه‌ی کورد، ئه‌گه‌رچ سه‌رانی کوده‌تای (12ی ئه‌یلوولی 1980) خۆیان به بیر‌و بۆچوون سێکیۆلار (عه‌لمانی) بوون، به‌ڵام هه‌وڵیاندا ئه‌و تێزه له‌و قۆناغه په‌یڕه‌و بکهنو له‌رێگه‌یه‌وه قۆرتو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی جوڵانه‌وه‌ی کورد‌و کێشه‌ی کورددا دروست بکه‌ن. ئه‌م تێزه‌ش به‌درێژایی چه‌ند قۆناغێکی مێژووی له‌تورکیاو لای تورکه‌کان گه‌ڵاڵه کراو دوایی پیاده‌کرا.