Farhad Qadir Karim؛ Ari Osman Rostam
پوخته
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که: ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له: (ئه‌زموونگه‌رایى ده‌قى ...
زیاتر بخوێنەوە
ناونیشانى توێژینه‌وه‌که: ناونیشانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه بریتییه له: (ئه‌زموونگه‌رایى ده‌قى واڵا له شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا- سرووده به‌ردینه‌کان و کورسى، به‌نموونه).هۆى هه‌ڵبژاردن و گرنگیى ناونیشانه‌که: سه‌ره‌کیترین هۆى هه‌ڵبژادنى ئه‌م ناونیشانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ى که پێشتر له‌م ڕوانگه‌وه توێژینه‌وه له‌باره‌ى شیعرى شێرکۆ بێکه‌س نه‌کراوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته گرنگترین خاڵى به‌رچاوى ناونیشانه‌که، به‌ده‌ر له‌وه‌ى له‌م ڕێگه‌یه‌وه هه‌وڵێکى به‌رایى بۆ تیۆریزه‌ى چه‌مکى ده‌قى واڵا له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا دراوه، که بۆ توێژینه‌وه‌کانى داهاتوو، وه‌ک هه‌نگاوێکى باش سوودى به‌رچاوى ده‌بێت.کێشه‌ى توێژینه‌وه‌که: کێشه‌ى سه‌ره‌کیى توێژینه‌وه‌که خۆى له گه‌ڵاڵه‌کردنى ئه‌و پرسیاره جهوههرییهدا ده‌بینێته‌وه، له‌وه‌ى ئاخۆ چه‌مکى ده‌قى واڵا له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بى کوردی‌دا له چ ئاستێک‌دا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ کراوه‌و له‌م به‌ستێنه‌شدا شێرکۆ بێکه‌س وه‌ک داهێنه‌رى ئه‌م چه‌مکه، چۆن توانیویه‌تى کار له به‌رهه‌مهێنانى ئه‌م جۆره له ده‌ق بکات؟سنوورى توێژینه‌وه‌که: سنوورى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌ریه‌ک له ده‌قى واڵاى (سرووده به‌ردینه‌کان) و (کورسى) له‌خۆده‌گرێت، به‌وپێیه‌ى هه‌ردوو ده‌قه‌که له هه‌وڵه به‌راییه‌کانى شاعیرن له ئه‌زموونى شیعریى شاعیردا.میتۆدى توێژینه‌وه‌که: میتۆدى کارکردن له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا بریتییه له (ڕه‌خنه‌ى شیکاریى- مێژوویى)، له‌پاڵ هه‌ڵبژاردنى ده‌ق به مه‌به‌ستى ڕوونکردنه‌وه‌ى زیاترى مه‌به‌سته ڕه‌خنه‌ییه‌کان.پێکهاته‌ى توێژینه‌وه‌که: به‌ده‌ر له‌م پێشه‌کییه، توێژینه‌وه‌که له دوو به‌شى سه‌ره‌کیى پێکهاتووه. له به‌شى یه‌که‌مدا به سێ ته‌وه‌ر باس له چه‌مک و ئیشکالییه‌تى ده‌قى واڵا، له‌ڕوانگه‌ى هه‌ریه‌ک له ڕه‌خنه‌ى ئه‌ده‌بیى ڕۆژئاوایى، عه‌ره‌بى و کوردییه‌وه، کراوه. به‌شى دووه‌میش تایبه‌ته به شیکردنه‌وه‌ى ئه‌زموونگه‌رایى ده‌قى واڵا له شیعرى شێرکۆ بێکه‌سدا ئه‌مه‌ش دیسانه‌وه سێ ته‌وه‌ر له‌خۆده‌گرێت و به سێ ئاستى جیاواز ده‌قه هه‌ڵبژێردراوه‌کان شیکراونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش: ئاستى شێوازگه‌رایى و سیمیۆتیکى و دواجاریش له ئاستى بیۆگرافیدا هه‌ردوو ده‌قه‌که شى کراونه‌ته‌وه.له‌کۆتاییشدا گرنگترین ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌کان له چه‌ند خاڵێکدا گه‌ڵاڵه‌کراون و ژێده‌رو سه‌رچاوه به‌کارهاتووه‌کانیش به‌شێوه‌یه‌کى زانستى له لیستێکدا ڕیزکراون و پووخته‌ى توێژینه‌وه‌که‌ش به هه‌ردوو زمانى عه‌ره‌بى و ئینگلیزى خراوه‌ته‌ڕوو.