ئاریان روف عزیز؛ پشتیوان حمه سعید
پوخته
په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ڵبژاردن ودیموکراسى پهیوهستهگیه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى ڕه‌ها نا، چونکه ...
زیاتر بخوێنەوە
په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ڵبژاردن ودیموکراسى پهیوهستهگیه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کى ڕه‌ها نا، چونکه دیموکراسىئامانجه و هه‌ڵبژارن میکانیزمه.هه‌روه‌ها گرنگه بوترێت ئه‌م په‌یوه‌ندیه وابه‌سته‌ییه یه‌ک ئاڕاسته‌یه،واتهههرچهنده دیموکراسى به‌بێ هه‌ڵبژاردن دروستنابێت (خۆى به‌ته‌نها به‌س نیه)،به‌ڵام له‌لایه‌کى ترهوهههڵبژاردن خۆى له خۆیدا ئاماژه‌یه‌ک نیه بۆ هه‌بوونى دیموکراسیه‌ت،له‌وانه‌یه هه‌ڵبژاردن بکرێت و نه‌بێته هۆىبهدیهاتنى دیموکراسیه‌ت وه نمونه‌ى مێژوویى زۆره له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، فاشی و نازیه‌کان و شێوازىگهیشتنیان به‌ده‌سه‌ڵات نموونه‌یه‌کى باشه.هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م پێدراوه‌ش گه‌لێک له وڵاتانى دونیا له‌قۆناغی شه‌پۆلی سێیه‌مى دیموکراسی که له‌نه‌وه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م ده‌ستی پێ‌کرد روه‌و دیموکراسى و کرانه‌وه‌ى سیاسی هه‌نگاویان نا ههڵبژاردنیانکرده میکانیزمى گوزه‌ر کردنه‌که،به‌ڵام هه‌ڵبژاردن له‌ئاست چاوه‌ڕوانی و گه‌شبینیه‌کان بۆ برهوسهندنیدیموکراسی له ئاستی جیهان نه‌بو چونکه به‌شێک له وڵاتان رێره‌وى پێچه‌وانه‌یان گرت به‌مه‌ش سیستهمینوێى سیاسی هێنانه کایه‌وه به پێی پێوه‌ره‌کانی دیموکراسی هاوچه‌رخ دیموکراسى نه‌بون و له هه‌مان کاتداههڵگرى هه‌ندێک له داموده‌زگا و پایه‌کانی دیموکراسی بوون . ئه‌م توێژینه‌وه‌یه هه‌وڵ ئه‌دا له گیروگازیپهیوهندی نێوان هه‌ردوو گۆراوى دیموکراسی و هه‌ڵبژاردن و لێکه‌وته‌کانی ئه‌م گیروگازه بکۆڵێته‌وه .