هاونیاز سامى صابر
پوخته
له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌کۆمه‌ڵگه رۆژههڵایهتییهکاندا که ئێمه‌ش به‌شێکین له‌و ...
زیاتر بخوێنەوە
له‌م سه‌رده‌مه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌کۆمه‌ڵگه رۆژههڵایهتییهکاندا که ئێمه‌ش به‌شێکین له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه پروپاگهندهبهشێوهیهکى کاریگه‌ر جێى خۆى کردۆته‌وه‌و زۆربه‌ى کات بابه‌تى پروپاگه‌نده ئه‌گه‌ر راستیش نه‌بێت، ده‌بێته جێىباوهڕى کۆمه‌ڵگاو بیروبۆچوون و راکانیان ده‌گۆڕێت له‌سه‌ر بابه‌تى پروپاگه‌نده بۆکراو.له‌م روانگه‌یه‌وه توێژه‌ر بابه‌تى پروپاگه‌نده‌ى هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌یه‌وێت ئه‌م چه‌مکه بناسێنێت و ئه‌وه روون بکاته‌وه که‌له‌ڕووى ناوه‌ڕۆکه‌وه جۆره‌کانى کامانه‌ن و به‌کام رێگا‌و شێواز بڵاوده‌کرێنه‌وه. هه‌روه‌ها توێژه‌ر هه‌وڵیداوه به‌چه‌ندخاڵێک جیاوازى نێوان هونه‌رى پروپاگه‌نده‌و ریکلام بخاته‌ڕوو وه‌ک به‌رچاو روونییه‌ک بۆ خوێنه‌ران.له‌لایه‌کى دیکه‌وه توێژه به‌پشت به‌ستن بهتێبینییهکانى خۆى و ره‌چاوکردنى ئه‌و بارودۆخه سیاسیه‌ى که لهکاتىههڵمهتى هه‌ڵبژاردنه‌کانى هه‌رێمى کوردستاندا ئاگاداریانه، تێبینى کردووه که پارته سیاسیه‌کانى هه‌رێمى کوردستانپروپاگهنده وه‌ک ئامرازێکى کاریگه‌رى سه‌رخستنى لیست و کاندیده‌کانی خۆیان و لێدان و لاوازکردنى رکابهرهکانیانبهکاردههێنن، بۆیه له‌توێژینه‌وه‌که‌دا جه‌ختیکردووه له‌سه‌ر پروپاگه‌نده‌ى سیاسى و ئه‌و سێ جۆره باوه‌ى که لهدنیاىئهمڕۆدا پارته سیاسیه‌کان پشتیان پێده‌به‌ستن روونکردۆتهوهو پاشان بنه‌ماکانى شیکردنه‌وه‌و راڤه‌کردنى پروپاگهندهىسیاسى خستۆته‌ڕوو.له‌کۆتایى ئه‌م توێژینه‌وه‌یشدا توێژه‌ر چه‌ند ته‌کنیکێکى بڵاوکردنه‌وه‌ى پروپاگه‌نده‌ى سیاسى ناساندووه کهپروپاگهندهکارى سیاسى په‌نایان بۆ ده‌بات به‌مه‌به‌ستى کاریگه‌ریى دانان له‌سه‌ر وه‌رگرى پروپاگه‌نده بۆئاراستهکراو.جێى ئاماژه‌یه ئه‌م توێژینه‌وه‌یه لایه‌نى تیۆرى چه‌مکى پروپاگه‌نده‌ى خستۆته‌ڕوو ته‌نها به‌مه‌به‌ستى ناساندن وشیکردنه‌وه‌ى چه‌مکى پروپاگه‌نده به‌پێى سه‌رچاوه زانستییه‌کان.کلیله وشه: تهکنیکهک, پروپاگه‌نده,سیاسه‌ت