ابوبکر عمر قادر؛ هێرش کریم
پوخته
ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانى کوردی و فارسی له خێزانى زمانى ئێرانین، به‌ڵام سه‌ر به دوو کۆمه‌ڵه‌ی جیاوازن،کوردی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانى کوردی و فارسی له خێزانى زمانى ئێرانین، به‌ڵام سه‌ر به دوو کۆمه‌ڵه‌ی جیاوازن،کوردی له کۆمه‌ڵه‌ی باکوری ڕۆژئاوا‌و، فارسیش له کۆمه‌ڵه‌ی خوارووی ڕۆژئاوا، هاوکات لێکۆڵینه‌وه فهرههنگیو ڕێزمانییه‌کان ئه‌وه‌یان دیاریکردووه، که ئه‌م دوو زمانه خاڵی هاوبهشو جیاواز کۆیان ده‌کاته‌وه و به تێپهڕبوونیکات ئاراسته‌ی گه‌شه و گۆڕانیان جیاوازى به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه هه‌وڵده‌درێت، مۆرفۆفۆنیم وهکلقێکی زمانه‌وانى له هه‌ردوو زمانه‌که‌دا به‌راورد بکرێت، به مه‌به‌ستى خستنه‌ڕووی لایه‌نی هاوبه‌ش و جیاوازىمۆرفیمه به‌نده هاوئهرکهکان له داڕشتن‌و گه‌ردانکردندا، که گۆڕانی فۆنۆلۆجییان به‌سه‌ردا دێت.ئه‌م توێژینه‌وه‌یه، که به‌شێکه له نامه‌ی ماسته‌ر به‌ناونیشانی ((به‌راوردێکی مۆرفۆفۆنیمی له زمانى کوردی وفارسیدا)) تێیدا ڕێبازی شیکارى به‌راوردکاریانه پێڕه‌وکراوه، به مه‌به‌ستى دیاریکردنی خاڵی هاوبهشو جیاوازینێوان هه‌ردوو زمانه‌که و ئه‌م ته‌وه‌رانه له‌خۆده‌گرێت: مۆرفۆفۆنیم، چه‌مک و تێڕوانین. به‌راوردی مۆرفۆفۆنیمه ڕێزمانییه‌کان. به‌راوردی مۆرفۆفۆنیمه داڕێژه‌کان.له کۆتاییدا، ئه‌نجام و سه‌رچاوه‌کان ده‌خرێنه‌ڕوو، وێڕای کورته‌یه‌ک به زمانه‌کانى عهرهبیو ئینگلیزی.کلیله وشه: مۆرفۆفۆنیمی