مه‌حموود فه‌تحوڵـڵا ئه‌حمه‌د؛ خۆشناو عه‌زیز حه‌مه‌ئه‌مین
پوخته
ئه‌م باسه بۆ توێژینه‌وه له کاته‌گۆریی ئه‌سپێکتی "progressive ــ گه‌شه‌کردن" له زمانی کوردی‌دا ته‌رخان ...
زیاتر بخوێنەوە
ئه‌م باسه بۆ توێژینه‌وه له کاته‌گۆریی ئه‌سپێکتی "progressive ــ گه‌شه‌کردن" له زمانی کوردی‌دا ته‌رخان کراوه، به هۆی ئه‌وه‌ی باسێکی تایبه‌تی له‌باره‌وه نه‌کراوه، و ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌ژێر ناوی "به‌رده‌وام"دا جێگه‌ى کراوه‌ته‌وه، زۆربه‌شیان "ئه‌سپێکتی پڕۆگرێسڤی ڕابردوو"یان له‌ژێر ناوی "ڕانه‌بردووی به‌رده‌وام"دا داناوه، ته‌نانه‌ت له زمانه‌کانی تریشدا ئه‌و باری سه‌رنجه به‌رچاو ده‌که‌وێت. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا، لێکدانه‌وه بۆ پڕۆگرێسڤی کوردی کراوه، هه‌وڵدراوه ئه‌وه پیشان بدرێت، که کوردی ده‌توانێت له ڕێگه‌ی جیاوازه‌وه پڕۆگرێسڤ ده‌رببڕێت، چونکه زمانی کوردی ئه‌و نیشانه پڕۆگرێسیڤییانهی لای خواره‌وه به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت، که به‌و شێوه‌یه بنیاتی پڕۆگرێسڤ پێک ده‌هێنن: خه‌ریک + چاوگ + جێناوی لکاو "خه‌ریکی + نانکردن + ــ ـه/ن"سه‌رقاڵ + چاوگ + جێناوی لکاو "سه‌رقاڵی + نانکردن + ــ ـه / ن" له + ناو/چاوگ + بوون "له + بیرکردنه‌وه + دایه/بوو/ده‌بێت"ئه‌و ئاوه‌ڵکار و ده‌ربڕینانه‌ی خواره‌وه‌ش خوێندنه‌وه‌ی پڕۆگرێسڤ ده‌سه‌پێنن: وا + تێنسی ڕانه‌بردوو (ده + ڕه‌گ + جێناوی لکاو) " وا + ڕاده‌که + ات"ئێستا + تێنسی ڕانه‌بردوو (ده + ڕه‌گ + جێناوی لکاو) "ئێستا + نان ده‌خۆ + ات" بۆیه له پڕۆگرێسڤی مۆڕفۆ-سینتاکتیکهڵی، پارافرێزی و سیمانتیکی توێژراوه‌ته‌وه، به بهراورکردنیش لایه‌نی لێکچوو و جیاوازیی کوردی له‌گه‌لأ زمانی دیکه‌ی وه‌ک ئینگلیزی و فارسی دیاری کراوه. سروشتی توێـژینهوهکه وای خواستووه، جگه له پێشه‌کی، که سه‌ره‌تایه‌که بۆ چوونه نێو باسه‌که‌وه، دابه‌شى سه‌ر دوو به‌شى سه‌ره‌کی بکرێت، له‌گه‌لأ خستنه‌ڕووی گرنگترین ئه‌نجامه‌کان و لیستی سه‌رچاوه‌کان و پوخته‌ی توێژینه‌وه‌که به زمانی کوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی. به هیوای ئه‌وه‌ی توانرابێت هه‌ندێک زانیاریی تازه سه‌باره‌ت به‌و کاته‌گۆرییه خرابێته‌ڕوو، هه‌رنا بناخه‌یه‌ک یان ده‌رگایه‌کی گفتوگۆی له‌سه‌ر کرابێته‌وه، تا که‌سانی تر، گه‌ر که‌لێنێک مابێت پڕیبکه‌نه‌وه.