کریم احمد عزیز
پوخته
ئهگهرپهروهرده به‌وێنه‌ى ژیان وێنا بکه‌ین، ئه‌وا ژیان به‌بێ کێشه نابێت. به‌تایبه‌ت لهسێکتهرێکى ...
زیاتر بخوێنەوە
ئهگهرپهروهرده به‌وێنه‌ى ژیان وێنا بکه‌ین، ئه‌وا ژیان به‌بێ کێشه نابێت. به‌تایبه‌ت لهسێکتهرێکى گرنگى وه‌ک په‌روه‌رده که به‌رکه‌وتنى ڕاسته‌وخۆى له‌گه‌ڵ مرۆڤى ئاقڵ وبفامدایه، هه‌ر بۆیه گرنگیدان به زانینی کێشه‌کان و دیاریکردنى چۆنێتى وچهندێتى کێشه‌که فاکته‌رێکى گرنگه بۆ ڕاستکردنه‌وه‌ى ڕه‌وت وئاڕاستهى په‌روه‌رده به‌ره‌و ئاقارى درووستى خۆى، ئه‌م توێژینه‌وه‌یه که به‌ناونیشانى:(کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى خوێندنى کوردى له ناوچه کوردستانیه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم (ناوه‌ندى قه‌زاى خانقین)وه‌ک نمونه وه‌رگیراوه، تێدا توێژه‌ر هه‌ستاوه به خستنه‌ڕووى کێشه په‌روه‌رده‌ییه‌کانى/خوێندنى کوردی ،ئه‌مه‌ش له‌ڕێگه‌ى فۆرمێکى ڕاوهرگرى که پێکهاتبوو له‌دوو بواری یه‌که‌میان /کێشه کارگێڕیه‌کان و بوارى دووه‌م/کێشه فێرکاریه‌کان که پێکهاتبوو له (20)بڕگه، هه‌روه‌ها له توێژینه‌وه‌که کێشه وئامانج وگرنگى و کۆمه‌ڵگه ونمونه توێژینه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ى گرنگترین چه‌مکه‌کان وباگراوهندێکى تێورى توێژینه‌وه‌که ، له‌گرنگترین ئه‌نجامه‌کانیش بریتی بوون له (گرنگی نه‌دان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده به کێشه مادییه‌کانی په‌روه‌رده‌ى ناوچه‌که ، کێشه‌ى گرنگی نه‌دان به ژێرخانى په‌روه‌رده‌یی ، هه‌روه‌ها نه‌گونجاوى پرۆگرامى خوێندن له‌گه‌ڵ ئاستى قوتابى و ژینگه‌ى فێرکارى، له‌گه‌ڵ کێشه‌ى وه‌رگرتنیان له زانکۆ وپه‌یمانگه‌کان و، جیاوازى موچه‌ى مامۆستایانى خوێندنى کوردى میلاکى حکومه‌تى ناوه‌ندى به‌راورد به‌حکومه‌تى بهههرێمى کوردستان و، نه‌گونجاوى ڕێنماییه‌کان له‌گه‌ڵ داکهوتى ژینگه‌ى فێرکارى ، له‌کۆتاییدا توێژه‌ر چه‌ند پێشنیار و ڕاسپارده‌یه‌کى خستوه‌ته‌ڕوو، بهوهیواین سوود له ئه‌نجام وڕاسپاردهکانى ئه‌م توێژینه‌وه‌یه وه‌ربگیرێت .
لیستی سه‌رچاوه‌کان