ناز ئەحمەد سەعید؛ صدیق اورحمان علی
پوخته
گەلی کورد لەسەرەتاى درووستبوونى دەوڵەتى عێراقەوە و بەدیارى کراوى دواى پێکەوەلکانى ویالیەتى موصڵ بەم ...
زیاتر بخوێنەوە
گەلی کورد لەسەرەتاى درووستبوونى دەوڵەتى عێراقەوە و بەدیارى کراوى دواى پێکەوەلکانى ویالیەتى موصڵ بەم واڵتەوە بەشێوەو هەنگاوی جۆراوجۆر جینۆسایدی بەرامبەرکراوە،بەاڵم تائێستا بەشێوەیەکی زانستی و وەکو پێوست باس لەم تاوانە نەکراوە، لەناو ئەمتاوانە یەک لە دواى یەکانەش جینۆسایدى هەڵەبجە یەکێکە لە تاوانە گەورەکان کە تەواوىمرۆڤایەتى سەرسام کرد، بۆئەم مەبەستە دەمانەوێت لەڕێی ئەم توێژینەوەیەوە لەدەروازەیەکی زانستی ئەدەبییەوە کاریگەری وگەورەیی ئەو تاوان وکارەساتە پیشان بدەین لەناوئەدەبیاتی کوردیدا بەگشتی وبەتایبەتی چۆن کاری لەشاعیرانی کورد کردوە؟ چۆن بۆتە ئیلهامیشیعر و وروژاندنی بیروئەندێشەیان؟ چۆن و بە چ جۆرێک وێنەی واقیعی ئەو کارەساتە وێنەیشیعریی خوڵقاندوە؟ دیمەنەکانیان چۆن تەوزیف کردوە؟ تا دواجاریش شیعر دەبێتە ئەوبڵندگۆیەی چاونەترسانە قسەی دڵی هەموان دەکات، لەپاڵ کەناڵەکانى ترى گەیاندندا شیعرکاریگەرترینیان دەبێت بۆ بەنەمرى هێشتنەوەى ڕووداوەکان و گەیاندنیان بە نەوەى نوێینیشتیمانەکەمان.