شەیما سەعید حمەلاو؛ هێرش عبداللە حمەكریم
پوخته
رێبازە سۆفیگەرییەكان لە كوردستاندا، بەدرێژای ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بەتایبەتی پاش رووخانی میرنشینەكان ...
زیاتر بخوێنەوە
رێبازە سۆفیگەرییەكان لە كوردستاندا، بەدرێژای ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانی بەتایبەتی پاش رووخانی میرنشینەكان رۆڵی كاراو گرنگیان بینیووە، لەنیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەهەمەوە شێخەكان لەپاڵ خزمەتە ئایینیەكەدا، رێبەرایەتی بزووتنەوەی رزگاریخوازی كوردیان گرتەئەستۆ. پاش رووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی وێڕای داخستنی تەكیەو خانەقاكانو سیاسەتی توندی مستەفا كەمال بەرامبەریان، بەڵام رێبازە سۆفیگەرییەكان بەنهێنی درێژەیان بە سروتە ئایینیەكان دا. بەدەركەوتنی ژیانى فرەحزبی لە توركیا، رێبازە سۆفیگەرییەكان بە تایبەتی لە باكووری كوردستان دەستیان بە چالاكیی كردەوە. لە چارەکى كۆتایی سەدەی بیستەم گەشەسەندنی ئیسلامی سیاسییو، دەركەوتنی پارتی رەفاه لە 1983 بەدواوە، زمینەیەكی لەبار رەخسا بۆ رێبازە سۆفیگەرییەكان لە باكووری كوردستان بەتایبەتی و توركیا بە گشتی، كە لە پاڵ ئەركە ئایینیو كۆمەڵایەتی، بەشداریی لە سیاسەت بكەن. ئەوەى لەم توێژینەوەیەدا جەختى لەسەر کراوە ئەوەیە، ڕێبازە سۆفیگەرییەکان لە کوردستاندا مێژوویەکى پڕ لە ململانێ و ڕکەبەرییان هەیە لەگەڵ حکومەت و لەنێو خۆشیاندا. هەر لەم سۆنگەیەوە، ڕێژەى بەشدارییان لە سیاسەتدا وەک یەک نیە، بەڵکو جۆراوجۆر بووەو هەر جۆرێکیشیان شوێن دەستى لە کوردستاندا دیارو بەرچاوە.