صابر بکر مصطفی؛ ژینۆ عزیز محمد
پوخته
ئامانجی توێژینەوە، زانینی پەیوەندی نێوان کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی و پەیوەندی بە گونجانی پیشەییەوە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئامانجی توێژینەوە، زانینی پەیوەندی نێوان کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی و پەیوەندی بە گونجانی پیشەییەوە لای بەرێوەبەرانی باخچەی منداڵان، هەروەها زانینی ئاستی کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەرێوەبەرانی، لە هەمانکاتدا زانینی ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەرێوەبەرانی بە پێی هەریەک لە گۆڕاوەکانی [رەگەز- جۆری باخچە(حوکمی و ناحوکمی)]، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەش توێژەران میتۆدی وەسفی پەیوەندییان بەکارهێناوە، لە بەرئەوەی لەگەڵ ئامانج و سروشتی توێژینەوەکە گونجاوە و بەدیهێنەری ئامانجەکانی توێژینەوەیەکەیە.کۆمەڵگەی توێژینەوەکە پێکهاتووە لە سەرجەم بەرێوەبەرانی شاری سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی (2021-2022)، کە ژمارەیان (78) بەرێوەبەرەو توێژەران سەرجەم کۆمەڵگەی توێژینەوەکەیان وەرگرت، ئامڕازی توێژینەوەکە بریتیی بوو لە فۆڕمی ڕاوەرگری بۆ هەریەک لە گۆڕاوەکانی (کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی- گونجانی پیشەیی)، پێوەری کۆنترۆڵکردنی هەڵچوونی لە ( 42) بڕگە پێکهاتبوو ولە لایەن (زبیر شریف) بە زمانی کوردی ئامادەکرابوو، پێوەری گونجانی پیشەیی لە ( 48) بڕگە پێکهاتبوو و لە لایەن ( وسام عداد) بە زمانی عەرەبی ئامادەکرابوو. لە گرنگترین ئەوە ئامڕازە ئامارییانەی کە بەکارهاتوون بریتین لە (ناوەندی ژمێرەیی، لادانی پێوەری، هاوکۆلکەی پەیوەندی پێرسۆن، تاقیکردنەوەی ( T-test ) و ( ANOVA ). لەپاش دڵنیابوو لە ڕاستی و جێگیری پێوەرەکان ئەوە بە سەر نموونەی توێژینەوەکەدا جیبەجێکرا. بەمەبەستی چارەسەری ئاماری و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان، توێژەران پرۆگرامی ئاماری (SPSS)ی بەکارهێناوە، لە کۆتاییدا گەیشتنە ئەم ئەنجامانە،ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لە ئاستێکی بەرزدایە لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە شێوەیەکی گشتی و جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو بۆ ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵان بە پێی گۆڕاوی ڕەگەز و جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو بۆ ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی جۆری باخچە. ئاستی گونجانی پیشەیی لە ئاستێکی بەرزدایە لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بەشێوەیەکی گشتی جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو لە ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی گۆڕاوی ڕەگەزی (نێر و مێ) . جیاوازی بەڵگەداری ئاماری نەبوو لە ئاستی گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی بە پێی جۆری باخچە (حکومی و ناحکومی). پەیوەندیەکی ڕاستەوانەی لاواز هەیە لە نێوان کۆنتڕۆڵکردنی هەڵچوونی و گونجانی پیشەیی لای بەڕێوەبەرانی باخچەی منداڵانی شاری سلێمانی.لە کۆتاییدا توێژەران لە ژێر رۆشنایی ئەنجامەکان چەند ڕاسپاردە و پێشنیارێکی خستۆتە ڕوو.