سلام عبدالكریم عبدالله؛ رەنجدەر محمد عزیز
پوخته
له‌دامه‌زراندنی كۆماری توركیا(1923)وه كێشه‌ی كورد كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ...
زیاتر بخوێنەوە
له‌دامه‌زراندنی كۆماری توركیا(1923)وه كێشه‌ی كورد كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی كردۆته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كانی و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بووه بۆسه‌ر ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته. ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانى خه‌باتی چه‌كداریی كورد، ئه‌و وڵاته‌ی ناچاركرد به‌رێگه‌ی جۆراوجۆر كۆشش بۆ ته‌وقدانی ئه‌و كاریگه‌رییه بكات له‌په‌یوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كانیدا به‌وڵاتانی دراوسێیه‌وه، به‌جۆرێك توركیا هه‌وڵیداوه ئه‌و پێدراوه گرنگانه‌ی، كه‌هه‌یه‌تی له‌خزمه‌تی بهرژهوهندیو ئاساییشییه نهتهوەيیهكهیدا بۆ بهگژاچوونهوەی مه‌ترسییو هه‌ڕه‌شه ناوهكیو ده‌ره‌كییه‌كان به‌كاریبێنێت، هه‌ر له‌پێگه جیۆپۆلهتیكییهكهیهوه تاده‌گاته سامانه ئاوییه‌كه‌ی. بۆیه له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی سوریا، سه‌رباری بوونی كێشه‌ی سنوور‌و پارێزگای ئهسكهندهرونهو كێشه‌ی كورد، توركیا كاری له‌سه‌ر گرێدانی ئاساییشی نه‌ته‌وه‌یی خۆی بهئاساییشی ئاویی سوریاوه كرد‌و له‌و رێگه‌یه‌وه‌و به‌به‌كارهێنانی كارتی ئاو گوشاری له‌سه‌ر سوریا دروستكرد بۆده‌ستهه‌ڵگرتن لهپشتیوانیو داڵده‌دانی جوڵانه‌وه‌ی چه‌كداریی كورد، كه‌خاكی ئه‌و وڵاته‌یان بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئامانجه ئاساییشیو سه‌ربازییه‌كانی توركیا به‌كارده‌هێنا. ئه‌مه‌ش له‌و دیدو تێڕوانینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو، كهسوریا پێویستییه‌كی زۆری به‌ئاو هه‌بوو بۆ بواره‌كانی كشتوكاڵ‌و پیشهسازییو خواردنه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیش پشتی به‌ئاوی رووباری فورات به‌ستبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و رووباره له‌ناو خاكی توركیاوه ههڵدهقوڵاو دواتر ده‌چووه ناو خاكى سوریاوه. بۆیه كێشه‌ی كورد كاریگه‌ریی‌و ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر رێكه‌وتننامه‌و پرۆتۆكۆله سیاسیی‌و ئاوییه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا له‌نێوان ساڵانی (1987-1992) هه‌بووه له‌روانگه‌ی ئاساییشی نهتهوهییو ئاساییشی ئاویی ئه‌و دوو وڵاته‌وه.