شیلان عومەر حسێن؛ ڕازاو یاسین ئەحمەد
پوخته
ئەم لێکۆڵینەوەیە(پەسنکردنی ئۆنۆماتۆپیا لە زمانی کوردیدا)، پشکنین وشیکردنەوە بۆ ئۆنۆماتۆپیا وەک فۆڕمێکی ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم لێکۆڵینەوەیە(پەسنکردنی ئۆنۆماتۆپیا لە زمانی کوردیدا)، پشکنین وشیکردنەوە بۆ ئۆنۆماتۆپیا وەک فۆڕمێکی دەنگیی ئاماژەیی وشەکان، کە لە لاساییکردنەوەی دەنگی سروشتی هێما بۆکراوەکان(هەبووەکان) دێتەئاراوە، دەکات و ئۆنۆماتۆپیا ئەو وشە و دەربڕاوانەی زمانن، کە لە دەنگی هەبووەکانەوە فۆرم و واتای وشەکان پێشنیازدەکرێت، لەم لێکۆڵینەوەیەدا وەک جۆرێکی سەرەکی وشە لە زماندا کنەکردن بۆ ئۆنۆماتۆپیاو جۆرو پۆلێنی وبنەکانی لەزمانی کوردیدا کراون، هەروەها گرنگی بەکارهێانی ئەم جۆرە دەنگانە لە ژیانی ڕۆژانەداو بەتایبەت بەکارهێنانی لە لایەن گەورەکانەوە بۆ دواندنی منداڵەکان، کە ئەمەش هۆکارێکی کاریگەرو گرنگی زمانپژان و ئاسان تێگەیشتن وکردەی فێربوونە، سەرەڕای کەمی سەرچاوەی ئەکادیمیی بۆ ئەم بابەتە لە زمانی کوردیدا، لەگەڵ ئەوەی بەکاربردنییان هەروەک وشەکانی ترە لە زماندا ، وشەی ئۆنۆماتۆپی بەشێکی کاراشن لە پڕۆسە مۆرفۆلۆژییەکانداو وشەی نوێیان لێدروستدەکرێت، ئەمانە لە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بابەتی لێکۆڵینەوەکەن. ئەم توێژینەوەیە هەنگاوێکی بەرایی وبنەماییەو یەکەمجارە ئۆنۆماتۆپیا دەچێتە چوارچێوەی توێژینەوەو نامەی ماستەرەوە لەزمانی کوردیدا.
لەم لێکۆڵینەوەیەدا ڕێبازی وەسفی شیکاری بەکاربراوە،بەگشتی بۆ نووسینی لێکۆڵینەوەکە سود لە سەرچاوەی نووسراوی، وەک( وشەنامەو فەرهەنگەکان )وەرگیراون، سەرەڕای ئاخاوتنی ڕۆژای ئاسایی خەڵک و بەتایبەتی ئەو وشانەی لە ئاخاوتنی قسەپێکەرانی زاری ناوەڕاست (شیوەزاری سلێمانی)، کە ڕۆژانە بەکاردەهێنرێن، ئەم لێکۆڵینەوەیە لە پێشەکی و دوو بەش و ئەنجام و لیستی سەرچاوەکان پێکهاتووە، بەشی یەکەم بەناوی (پەسەنکردنی ئۆنۆماتۆپیا لە زمانی کوردیدا)، کە دوو پارە، پاری یەکەم (چەمک وناساندن )، پاری دووەم (بنەماکانی ئۆنۆماتۆپیا لە زمانی کوردیدا)، بەشی دووەم (ئۆنۆماتۆپیا بنەوانی زمانیی)، ئەمیش دوو پارە، پاری یەکەم بۆ(تیۆرومۆدێلەکان وجۆری ئۆنۆماتۆپیا لە زمانی کوردیدا) تەرخانکراوە، پاری دووەم (ئۆنۆماتۆپیاوزمانپژان)،کە کاریگەری ئۆنۆماتۆپیا لەزمانپژانی منداڵدا خراوەتەڕوو.