خاليد ئەحمد مستەفا
پوخته
كاریگه‌ری گروپه‌كانی خوێن له دروستبونی كێشه خێزانی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .بیرۆكه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ...
زیاتر بخوێنەوە
كاریگه‌ری گروپه‌كانی خوێن له دروستبونی كێشه خێزانی وكۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان .بیرۆكه‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئەنجامیبهدواداچوونی زیاتر له پێنج ساڵى تەمەنم و هه‌ڵسه‌نگاندن وبهراوردكرن گه‌ڵاڵه بووه.بۆ سه‌رخستن و پشتراستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بیرۆكهیهشم پشتمبهستووه به‌چەندین ڕاپرسی و لێكۆڵينەوەى ده‌ره‌كی و ناوخۆییوههروهها چه‌ندین ساڵی مامۆستایه‌تى خۆم و دواجاریشڕاپرسیهكی مه‌یدانی كه له‌زانكۆی سلێمانی وچه‌ند شوێنێكی ترسازمكردبوو گه‌یشتمه ئەنجامێك كه خۆم چاوه‌ڕێم ده‌كرد. دیارهلای هه‌موو تاكێكی ئیمه كه كێشه خێزانی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕۆژدوای ڕۆژ له‌زیادبوون دایه و هۆكاری به‌شێك له گرفته‌كان بۆئه‌وه ده‌گەڕێته‌وه كه هاوژینه‌كان ڕاو بۆچوون و بیركردنهوهیجیاوازیان هه‌یه و كەمتر لەيەكدى تێ دەگەن، بۆیه گرفت لهنیوانیاندروست ده‌بیت و هه‌ر لایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه دهداتبهرامبهرهكهی وا لێبكات وه‌ك ئه‌و بیر بكاته‌وه‌و هه‌ڵوێست وبڕیارو حه‌زه‌كانی وه‌ك ئه‌و لێیكات، دیاره ئه‌م هه‌وڵه‌ش كارێكیسهختهو كورد گوته‌نی ( خوی شیری هه‌تا پیری ). وه ئه‌وه‌ی مندهمهوێت له‌م توێژینه‌وه‌یه پێی بگه‌م ئه‌م ڕاستیه‌یه كههاوژینهكان له‌وه تێبگه‌ن گرووپه‌كانی خوێن گاریگهریڕاستهوخۆی هه‌یه به‌سه‌ر دروست بوونی كه‌سایه‌تی مرۆڤه‌كان وئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه‌هه‌ر گروپێكمان بیركردنهوهوكهسایهتيەكمان هه‌بیت تا ڕاده‌یه‌ك جیاوازه له‌وانی تر ، تێروانین‌و بیركردنه‌وه‌و هه‌ڵوێست و سروشتی ژیان بهڕێكردنمان جیاوازبیت له‌یه‌كتری، بۆیه ده‌بێت هاوژینه‌كان یه‌كتریان قبوڵ بیت بهوسیفاتانهی كه خوای گه‌وره به‌هه‌ر یهكێكيانی به‌خشیوه.وه‌ده‌بێت مرۆڤه‌كان خۆیان باش بناسن وخاڵی به‌هێزو لاوازیپیكهوهژیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری بدۆزنەوە تا باشترین مامهڵهههڵبژیرن و دوور بن له‌گرفت. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه دهروازهیهكدهبیت بۆ زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌دوای خویندنهوهیسروشتی مرۆڤه‌كان دا ده‌گه‌ڕێن.