شیلان پیرداود محمدأمین؛ حاتــم ولــیـــا مـــحــمـــــذ
پوخته
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (بەشەكانی ڕستەی ئاڵۆز (لاڕستە) وەك نموونە) یە، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە بە ناونیشانی (بەشەكانی ڕستەی ئاڵۆز (لاڕستە) وەك نموونە) یە، لەم توێژینەوەیەدا هەوڵدراوە بەشە سەرەكییەكانی ڕستەی ئاڵۆز بخرێتە ڕوو، چونكە ئەم جۆرە ڕستەیە ڕستەیەكی زیندووە كە لە ژیانی ڕۆژانەدا بەكاردەهێنرێت و لەقۆناغە جیاجیاكانیش دەخوێندرێت. پەیوەندی نێوان بەشەكانی ڕستە یەكێكە لە لایەنەكانی ڕستەسازی و پەیوەندی بە ڕێزمانەوە هەیە، واتە هەموو كەرەستەكانی ناو ڕستە پەیوەندییان بەیەكترەوە هەیە، ئەم توێژینەوەیە هەوڵێكە بۆ زیاتر ئاشنا بوون بە بەشەكانی ڕستەی ئاڵۆز بەتایبەتی لاڕستە، كە بەشێكی گرینگی ئەم جۆرە ڕستەیەیە. كە ڕۆنانی ڕستەی ئاڵۆز و پێناسەی ڕستەی ئاڵۆزیش تیایدا باس كراوە. لەگەڵ ئەوەشدا چەمك وزاراوەی لاڕستە و پێناسەی لاڕستە و جۆرەكانی لەم توێژینەوەیەدا خراوەتە ڕوو، چونكە ئامانجی توێژینەوەكەیە.