نظام عبدالجبار حسين؛ شاڵاو عبدالله ابراهیم
پوخته
ئەم توێژینەوەیە دانانى پڕۆگرامێکى فێرکارى پێشنیارکراوە بۆ لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکانى (مێژوو، جوگرافیا ...
زیاتر بخوێنەوە
ئەم توێژینەوەیە دانانى پڕۆگرامێکى فێرکارى پێشنیارکراوە بۆ لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکانى (مێژوو، جوگرافیا و پەروەردەى نیشتیمانى ) بۆ منداڵانى تەمەن (٥-٦) ساڵ ،ئاستى دووەم ، لە باخچەى منداڵان بە پێی سروشت و بابەتى توێژینەوەکە میتۆدى وەسفى بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەکە بەکارهینراوە، لە میانەى خستنەڕووى ئەدەبیاتى توێژنەوەکەو گەڕانەوە بۆ تویژینەوەکانى پێشوو کە پەیوەندیان بە تویژینەوەکەوە هەیە، دانانى چواچێوەى تێۆرى توێژینەوەکە ، کۆمەڵگەی توێژینەوە بریتیە لە منداڵانی (٥-6) ساڵى واتە ئاستى دووەم، لە باخچەکانى منداڵان حکومى و ناحکومى (ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا) لە سنورى سەنتەرى شارى سلێمانى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢)، ئامادەکردنى پێوەر بۆ لێهاتووییە کۆمەڵایەتییەکان لاى منداڵانى باخچە لە ڕوانگەى (٣٦٦) مامۆستاى باخچەى منداڵانى حکومى و ناحکومى لە هەر دوو ڕەگەزى (نێر و مێ ) لە (٧٤) باخچەى منداڵان ناوەندى شارى سلێمانییە. ئەم توێژینەوەیە سودى دەبێت بۆ خوێندکارانى دەرچووى بەشى باخچەى منداڵان ، لەگەڵ بەشێک لە مامۆستایانى باخچەى منداڵان کە پسپۆڕییان باخچە نین و دەرچووى بەشى باخچەى منداڵان نین، ئەم پڕۆگرامە یارمەتیدەریان دەبێت ، بۆ کتێبخانەى کوردى بە تایبەت بوارى پەروەردەى منداڵان و باخچەى منداڵان ، سوودى دەبێت بۆ دایک و باوکى منداڵ چونکە پڕۆگرامەکە بە جۆرێک داڕیژراوە کە زۆرێک لە ناوەڕۆکى بابەتەکان و چالاکییەکانى لە ماڵەوە ئەنجام بدرێت ،بۆ پسپۆڕان و توێژەرانى ئەم بوارە، بە تایبەت بۆ بەشى باخچەى منداڵان و زانستە کۆمەڵایەتییەکان ، سوودى دەبێت بۆ هەر دوو وەزارەتى خوێندنى باڵاو و توێژینەوەى زانستى و پەروەردەى سەر بە حکومەتى هەرێمى کوردستان – عێراق بۆ سود وەرگرتن لە شێوەى ئامادە کردنى پڕۆگرام .هەروەها خستەڕووى چەند پێشنیار و ڕاسپاردەیەک لە ژێر ڕۆشناى توێژینەوەکە.