کوێستان علی عبداللە؛ پەیمان عبدالقادر مجید
پوخته
كۆمه‌ڵگا‌كان، به‌پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن، پێكهاتوون له چه‌ند توێژێكی جیاواز كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی ...
Read More
كۆمه‌ڵگا‌كان، به‌پێی قۆناغه‌كانی ته‌مه‌ن، پێكهاتوون له چه‌ند توێژێكی جیاواز كه ئه‌وانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قۆناغی منداڵیی و نه‌وجه‌وانیی و گه‌نجێتیی و به‌ساڵاچوانن. كۆمه‌ڵگای ته‌ندروست ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه ده‌زانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروست و گونجاو له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌م توێژانه‌دا ده‌كات به‌و شێوه‌یه‌ی كه به قازانج بۆ كۆمه‌ڵگا بگه‌ڕێته‌وه. چۆنیه‌تی ئه‌و مامه‌ڵه كردنه‌ش په‌یوه‌سته به ئاستی هه‌ست كردن و زانینی كۆمه‌ڵگا به تایبه‌تمه‌ندیی و خه‌سڵه‌ته‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌م توێژانه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه تیشك ده‌خاته سه‌ر توێژی گه‌نجان، به‌تایبه‌تی گه‌نجانی زانكۆ، ئه‌وه‌ش به‌و پێیه‌ی كه توێژه‌ر خۆی مامه‌ڵه‌ی راسته‌وخۆی رۆژانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م توێژه‌دا هه‌یه له‌نێو زانكۆدا وه‌ك مامۆستا له زانكۆ. هه‌ربۆیه به‌لای توێژه‌ره‌وه گرنگ بووه كه ئه‌م توێژه‌ی گرنگه‌ی كۆمه‌ڵگا به خوێنه‌ر بناسێنێت. توێژینه‌وه‌كه وه‌سفێكی شیكاریی بۆ تایبه‌تمه‌ندیی و خه‌سڵه‌ته‌كانی گه‌نجانی زانكۆ ده‌كات و دواتر تیشك ده‌خاته سه‌ر خواست و كێشه‌كانی گه‌نجانی زانكۆ و دواتر جێكه‌وته‌ی ژینگه‌ی زانكۆ له‌سه‌ر خودی گه‌نجانی زانكۆ خراوه‌ته روو. له كۆتاییشدا پوخته و چه‌ند پێشنیارێك و سه‌رچاوه‌كان خراوه‌ته روو.